گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا جەژنانە بە فەرمانبەرانی دەدات

2020.05.16 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا جەژنانە بە فەرمانبەرانی دەدات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بڕیریدا بڕێک جەژنانە بە فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە بدات کە دەگاتە 25 لیرەی سوری.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان کە لە میدیاکانی ڕۆژئاواوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژن و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، بڕیاریانداوە هاوکاری مادی فەرمانبەران و کارمەندانی ئەمنی بکەن.

 

بریاریانداوە بڕی 25 لیرەی سوری کە دەکاتە (15 دۆلار) وەک جەژنانە بە هەر فەرمانبەرێکی سنورەکە بدەن، هەروەها بڕی 10 لیرە واتە )6 دۆلار) بۆ کارمەندانی ئەمنی.