کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە، هەروەها تمەنی ئێرانی بە نزمی ماوەتەوە و 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 650 دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ ههینی 12ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە.
هەروەها تمەنی ئێرانیش کە لە دوای قووڵبوونەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا وناساندنی سوپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بۆ ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 8 هەزار و 650 دینارە و بە وتەی فەرید محەمەد، نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار دیناره، 100 پاوەندیش بە 156 ھەزار دینارە 500 دینار، و 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500 دینارە.