گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ناوەکان بڵاودەکاتەوە

نزیکەى 50 کەس کاندیدن بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى نەوت

2020.05.16 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 50 کەس کاندیدن بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى نەوت

ناس کورد-

ژمارەى ئەو کەسانەى کاندیدکراون بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى نەوت لە کابینەکەى مستەفا کازمى، گەیشتووەتە 49 کەس کە سەرجەمیان لەشارى بەسرەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو لیستەى دەست ناس کورد کەوتووە دەردەکەوێت کە دیارترین کاندید کە لەسەرەوەى ڕیزبەندییەکەیە و بۆ پۆستە کاندیدکراوە، جەبار لوعەیبى، وەزیرى نەوتى پێشووە لەسەردەمى کابینەکەى حەیدەر عەبادیدا، لەگەڵ عامر عەبدولجەبار وەزیرى گواستنەوەى پێشوو.

 

لیستەکە ناوى 49  کەس و سیڤییەکانیانى تێدایە، کە گەیشتووەتە دەست پەرلەمانتارانى پارێزگاکە تا بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کاندیدبکرێن.

 

لەناو حەوت پۆستى وەزاریدا کە هێشتا پڕنەکراونەتەوە، دوو دیارترین پۆست کە کێشەیان لەسەرە، پۆستەکانى هەردوو وەزارەتى نەوت و دەرەوەن.

 

پەرلەمانتارانى بەسرە پێشتر دانیشتنى پەرلەمانى تایبەت بە متمانەدان بە کابینەکەى مستەفا کازمیان بایکۆتکرد و داوایانکرد وەزارەتى نەوت بدرێتە کەسێکى دانیشتووى پارێزگاکە.

me_ga.php?id=937