گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هەڵکشانى ژمارەى توشبووان

عێراق ڕێوشوێنى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

2020.05.15 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ڕێوشوێنى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگرێتەبەر

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق چەند ڕێوشوێنێكى نوێى بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕاگەياند، دواى هەڵکشانى زیاترى ئامارى توشبووانى ئەو ڤایرۆسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەميمى وەزيرى تەندروستى عێراق لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسى فەرمى وڵاتەکەى ڕايگەياند، ڕێوشوێنى خێرا دەگرنە بەر ئەويش بەهاوكارى لايەنە پەيوەنديدارەكان بۆ ناچاركردنى هاوڵاتيان بۆ جێبەجێكردنى ڕێوشوێنەكانى خۆپاراستن.

 

باسى لەوەشكرد، لەڕێگەى كارمەندى پزيشكى كە پشكنينى مەيدانى ئەنجام دەدەن، پشتگيرى خاڵەكانى پشكنين لە سەر ڕێگەكان دەكەن.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، ئەمڕۆ 2921 پشكنينى نوێ ئەنجام دراون و بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان لەسەرتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەوە گەيشتوەتە 143494 پشكنين. لەئەجامى ئەو پشكنينە نوێيانەش 50 توشى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون بەم شێوەیە:

 

بەغدا: 31

 

بەسرە: 13

 

سلێمانى: 5

 

ميسان: 1

 

بەپێی ئامارەکە، هەروەها 61 توشبوو چاكبونەتەوە بەم شێوەیە:

 

بەغدا : 21

 

بەسرە:24

 

كەركوك: 5

 

موسەنا: 5

 

بابل: 4

 

هەولێر: 2

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق تەئكيديشى كردوەتەوە، ئەمڕۆ هەينى دوو حاڵەتى گيان لەدەستدان لە شارى بەغدا تۆمار كراون و كۆى گشتى ئامارەكانيش لە عێراقدا بەم شێوەيەن:

 

كۆى گشتى توشبوان: 3193

 

كۆى گشتى ئەوانەى چاكبونەتەوە: 2089

 

كۆى گشتى ئەوانەى گيانيان لەدەستداوە: 177

 

كۆى گشتى ئەوانەى لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن: 987