گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دەستپێشخەرییەکى ’مەترسیداردا’..هەزاران کەس ڕازى بوون بە ئەنقەست توشى کۆرۆنا بکرێن

2020.05.15 - 18:52
App store icon Play store icon Play store icon
لە دەستپێشخەرییەکى ’مەترسیداردا’..هەزاران کەس ڕازى بوون بە ئەنقەست توشى کۆرۆنا بکرێن

ناس کورد-

هەزاران خۆبەخش لەسەرتاسەرى جیهان ڕەزامەندن لەسەر توشبوونى بەئەنقەستیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بە ئامانجى دۆزینەوەى ڤاکسینێکى ڕاستەقینە بۆ ئەو ڤایرۆسە تا گیانى ملیۆنان توشبوو ڕزگاربکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى "CNN" لە راپۆرتێکدا تیشکى خستووەتە سەر ئەو ئەزمونە جێگەى مشتومڕە، کە دەنگدانەوەیەکى فراوانى لەسەر ئاستى جیهان لێکەوتووەتەوە و هەزاران خۆبەخش ئامادەن بەشدارى تێدا بکەن، پێگەیەکى ئەلیکترۆنیش بۆ وەرگرتنى داواکان دروستکراوە.

 

لەو ئەزمونەدا، خۆبەخشەکان تووشى ڤایرۆسەکە دەکرێن، دواى ئەوەى ژمارەیەکیان ڤاکسینى چاوەڕوانکراو لە جەستەیاندا دەچێنرێت، سەرەڕاى ئەوى ئەو ئەزمونە بەدەر نییە لە مەترسی و مردنى ئەو کەسانە، بەڵام بە خێراترین ڕێگە دادەنرێت بۆ گەیشتن بە ڤاکسینێکى ڕاستەقینە.

 

هەندێک لە خۆبەخشان دەڵێن، ئامادەن خۆیان بخەنە مەترسییەوە، وەک ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستیانەى کە لە هێڵى پێشەوەى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنادان.

 

ناوەکان لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە تۆماردەکرێن و دەبنە خۆبەخش بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینى مرۆیی و تایبەت بە کۆرۆنا، بەپێچەوانەى تاقیکردنەوەکانى دیکە لەسەر ڤاکسینەکان.

 

هێشتا کاتى جێبەجێکردنى ئەو تاقیکردنەوەیە و میکانیزمى ئەنجامدانى دیارینەکراوە.