گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

50 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

2020.05.15 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
50 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 50 توشبووى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەعێراق ڕایگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 2921 پشکنینى دیکەى کۆرۆنایان کردووە لەسەرتاسەرى عێراق، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 143494 پشکنین.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، 50 توشبووى دیکەى کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە زۆرترینیان لە بەغدان بە تۆمارکردنى 31 توشبوو، بەسرە 13 توشبوو، سلێمانى پێنج توشبوو، میسان یەک توشبوو.

 

بەپێی بەیاننامەکە، 61 حاڵەتى چاکبوونەوە تۆمارکراوە، دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بە تۆمارکردنى ئەو توشبووە نوێیانە، کۆى گشتى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق بۆ 3193 توشبوو بەرزبووەوە کە 2089 کەسیان چاکبوونەتەوە و 117 کەسیان مردوون.