گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرى سیستانى ڕەتيدەكاتەوە پێشنيازى سەرۆكايەتى حەشدى شەعبى بۆ عامرى كردبێت

2020.05.15 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى سیستانى ڕەتيدەكاتەوە پێشنيازى سەرۆكايەتى حەشدى شەعبى بۆ عامرى كردبێت

ناس کورد-

نوسينگەى نوێنەى مەرجەعى باڵاى ئايينى لە كەربەلا ڕەتيدەكاتەوە "عەبدولمەهدى كەربەلائى" نوێنەرى مەرجەعيەت پۆستى سەرۆكى حەشدى شەعبى بۆ هادى عامرى سەرۆكى ئيئتلافى فەتح پێشنياز كردبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسينگەى عەبدولمەهدى كەربەلائى لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، ژمارەيەك دەزگاى ڕاگەياندن لێدوانێكى حامد موسەوى پەرلەمانتارى ئيئتلافى فەتحيان بڵاوكردوەتەوە كە تێيدا باس لە وردەكارى سەردانى عامرى بۆلاى كەربەلائى كراوە سەبارەت بە حەشدى شەعبى، باس لەوەكراوە كە "عامرى كە لەلايەن كەربەلائيەوە داواى لێكراوە سەردانى بكات پێشنيارێكى ناوبراوى ڕەتكردوەتەوە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكايەتى حەشدى شەعبى".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ، نوێنەرانى مەرجەعى باڵا داوا لە هيچ بەرپرسێك ناكەن هەركەسێ بێت كە چاويان پێيان بكەوێت بەڵكو بە پێچەوانەوە عامرى داواى ديدارى ناوبراوى كردوە و يەكتر بينينەكە لەسەر داواى ناوبراو خۆى بووە.

 

لەبەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە، نوێنەرى مەرجەعى باڵا بەهيچ شێوەيەك داواى لە هادى عامرى نەكردوە كە ببێتە سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى، چونكە ئەوە لە دەسەڵاتى ياسايى ئەودا نييە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە،  ئەوەى پێشنياز كراوە لە يەكتر بينينەكەدا بيروبۆچونى مەرجەعيەت بوە سەبارەت بە گرنگى جێبەجێكردنى ياساى دەستەى حەشدى شەعبى و چالاككردنى هەيكەليەتى حەشد بووە، هەروەها شيكردنەوەى ئەو سياسەتانەى كە پێويستە حەشدى شەعبى لەسەر بڕوات لەگەڵ گرنگى بەهێزكردن و ڕاستكردنەوەى هەندێك لە "ڕێچكە نادوروستەكان" كە دەستەى حەشدى شەعبى لەسەر دەڕوات و بڕيارى دەستەكەش بە گفتوگۆ بێت لەگەڵ ليواكانى سەربە مەرجەعيەت.

 

لەبەياننامەكەدا جەختکراوەتەوە، لە بەنەڕەتدا پەرلەمانتار "حامد موسەوى" لە ديدارەكەدا بەشدار نەبووە.