گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئوسامە نوجێفى لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە داوایەک ئاڕاستەى کازمى دەکات

2020.05.15 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئوسامە نوجێفى لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختەوە داوایەک ئاڕاستەى کازمى دەکات

ناس کورد-

ئوسامە نوجێفى سەرۆکى بەرەى ڕزگارى و گەشەپێدان داوایەک ئاڕاستەى مستەفا کازمى دەکات لەبارەى ئەو هەنگاوانەى پێویستە پێش هەڵبژاردنى پێشوەختە بیگرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوجێفى ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵبژاردنى پێشوەخت هیچ مانایەکى نییە لەگەڵ بڵاوبوونەوەى گەندەڵى و بوونى چەک لەدەستى میلیشیاکان".

 

هەروەها داواى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو کردووە، ستراتیژێکى بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و میلیشیاکان دابنێت، بەدوریشى زانیوە هەڵبژاردن بکرێت بەبێ دانانى ئەو ستراتیژییەتیە.

 

حکومەتى نوێی عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى رۆژى نۆى ئەم مانگە لەیەکەم کۆبوونەوەیدا تاوتوێی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى کرد، لەرێگەى ئامادەکاریی هەڵبژاردنێکى ئارام بۆ هەڵبژاردنەکە بەجۆرێک بە شەفافى ئەنجام بدرێت.