کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
زانایان بۆ یەكەم جار توانییان سەركەوتن بەدەستبهێنن لەوێنەگرتنی كونێكی رەشی بۆشایی ئاسمانی كە 53 ملیۆن ساڵی رووناكی لەزەوییەوە دوورە.
ئاژانسەكانی هەواڵی جیهانی وێنەی كونێكی رەشی زەبەلاحیان بڵاوكردەوە كە لەلایان زانایان و لە رێگەی تێلێسكۆپەوە وێنەی گیراوە.
كونە رەشەكەی ئاسمان دەكەوێتە نێوەندی كۆمەڵە ئەستێرەی M87 و 53 ملیۆن ساڵی رووناكی لە زەوییەوە دوورە.
لە وێنەكەدا ئەوە دەبینرێت ئەو رووناكییانەی دەچنە نێو رووبەری راكێشانی كونە رەشە گەورەكەوە، دەچەمێنەوە و وێنەكەش وەك یەكەم وێنەی كونی رەش لە مێژووی زانستدا تۆمار كرا.