ناس کورد-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە فەرمی داوای لامەرکەزی بۆ پارێزگان دەکات "دوور لە مەرسییەکانی دوو ئیدارەیی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە کە دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەچووە و ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوەکەى بڵاوکراوەتەوە، ئه‌و قه‌یران و كێشه و مه‌ترسیانه‌ی ڕوویكردووەته هەرێم به‌هۆی "ململانێ و سیاسه‌تی نادروستی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی خراپ و گه‌نده‌ڵی بێ سنور" تاوتوێ کراوە كه "به‌هۆیه‌وه باری گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان چۆته دۆخێكی زۆر دژوار و ناهه‌مواره‌وه."
دەشڵێت، بۆیە کۆبوونەوەکە داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە هه‌رچی زووتره ده‌ستوبرد بكات له ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه و شكۆ بۆ ده‌زگا نیشتمانیه‌كان و دابه‌شكردنی سامانی گشتی به‌سه‌ر تێكڕای هاوڵاتیان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
هەروەها داوای "دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌رێكوپێكی و له‌كاتی خۆیدا و دوانه‌خستنی له‌ژێر هیچ پاساو و بیانوێكدا و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌م پرسه حه‌یاتیه گرنگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان" کرد.
"جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له بواری ئیداری و دارایی دا به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵی باشتر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به دوور له مه‌ترسیه‌كانی دوو ئیداره‌یی و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا نیشتمانی و ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."
دەشڵێت، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه‌و شایسته دارایی و نه‌وتیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."