گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەندێکی نوێی ڤایرۆسەکەیە؟

ڕوسیا 10 هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد و بووە سێیەم وڵات

2020.05.15 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا 10 هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد و بووە سێیەم وڵات

ناس کورد-

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسانی ڕوسیا 10 هەزار حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنایان لە سەرانسەری وڵات تۆمارکرد دوای ئەوەى هەڵمەتێکی گەورەى پشکنینیان بۆ دانیشتوان و گومانلێکراوان ئەنجام دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتاکان، ڕوسیا بووەتە ناوەندێکی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 598 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون، بەوەش بووە سێیەم وڵات لەڕووی زۆری ژمارەى توشبووانەوە کە کۆی گشتی گەیشتووەتە 262 هەزار کەس.

 

لە ڕۆژی 3ی ئایارەوە ڕۆژانە ڕوسیا 10 هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکات جگە لە دوێنێ پێنجشەممە کە نۆ هەزار و 974 کەس بوون.

 

بەڵام تائێستا ژمارەى مردن بەراورد بە وڵاتانی تر نزمە و دوو هەزار و 418 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

بەرپرسانی تەندروستی ڕوسیا دەڵێن، بەرزبوونەوەى حاڵەتەکان بەهۆی زۆربوونی پشکنینەکانەوە بووە و هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ ڕوبەڕوبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری نەخۆشییەکە.

 

مۆسکۆی پایتەخت  بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەى پەتاکە، دوێنێ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا ڕایگەیاند، "لە هەفتەکانی ڕابردوودا تەرکیزمان خستووەتەسەر ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و پلانمان داناوە بۆ پشتگیری جموجوڵی ئابوری و دۆخی هاوڵاتیان."

 

ڤایرۆسەکە چەند کەسایەتییەکی سیاسی و بەناوبانگی ڕوسی توشکردووە کە دواترینیان دیمیتری بیسکۆف بوو کە وتەبێژی کۆشی کرملنە، پێشتر توشبوونی سەرۆکوەزیران و دوو وەزیر و چەند پەرلەمانتارێک ڕاگەیەنرا.