گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای عێراق: ڕێگە نادەین داعش یەک ناوچەى عێراق کۆنتڕۆڵ بکات

2020.05.15 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای عێراق: ڕێگە نادەین داعش یەک ناوچەى عێراق کۆنتڕۆڵ بکات

ناس کورد-

لەدوای هێرشێکی ئەمڕۆی داعش بۆسەر سوپای عێراق لە باکوری بەغدا، سوپای عێراق جەختدەکاتەوە کە ڕێگە نادەن چەکدارانی داعش هیچ ناوچەیەکی عێراق کۆنتڕۆڵ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی تەقینەوەى بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە باکوری بەغدا، ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا و دووانی تریش بریندار بوون.

 

لای خۆیەوە، تەحسین خەفاجی، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی داعش هێرشی کردووەتە سەر گوندی موبارەک لە قەزای خانەقین لە دیالە، بەڵام نەیتوانیوە دەستی بەسەردا بگرێت.

 

دەشڵێت، داعش سودی لە قەیرانی کۆرۆنا و دۆخی ئابوری و سیاسیی وڵات وەرگرتووە بۆ ئەنجامدان و زیادکردنی هێرشەکانی بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەن.

 

خەفاجی جەختیکردەوە کە "ڕێگە نادەین داعش کۆنتڕۆڵی هیچ ناوچەیەکی عێراق بکات."

 

ماوەى مانگێکە داعش هێرشەکانی بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەتایبەت لە دیالە و سەڵاحەدین و باکوری بەغدا زیادکردووە و ژمارەى سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.