گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیمارک چۆن سەرکەوتوو بوو لە کردنەوەى قوتابخانەکان؟

2020.05.15 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
دانیمارک چۆن سەرکەوتوو بوو لە کردنەوەى قوتابخانەکان؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 15ی نیسانی ڕابردوو، سوککردنی ڕێکارەکان و هەڵگرتنی هەندێکیان لە دانیمارک دەستیپێکرد، یەکێک لەوانەش کردنەوەى بەشێک لە قوتابخانەکان بوو.

 

بەڵام چۆن؟

بۆ نمونە، قوتابخانەی "نوریبرو بارک" لە کۆپنهاگن 450 قوتابی هەیە، سەرجەم خوێندکاران بە شێوازێکی نائاسایی گەڕێنرانەوە و هەموو ڕێکارەکانی خۆپارێزیش گیرانەبەر.

 

تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 10 هەزار و 791 حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا لە دانیمارک تۆمار کراون، هەروەها 537 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.

 

بە قسەى بەڕێوەبەری قوتابخانە، ڕێڕەو و هۆڵەکان بە شێوەیەک ڕێکخراون کە قوتابییەکان بەرکەوتنیان نابێت، زۆرجار بە 45 خولەک ئەنجا دەگەنە هۆڵەکانیان.

 

قوتابخانەکە چوار دەروازەى بۆ کراوە تاوەکو قوتابییەکان بەرکەوتنیان نەبێت لەکاتی چوون و هاتن، زۆر بە وردی ئاگاداری بەرکەوتن و مەدوای نێوانیان دەبن، لە ڕاڕەو و هۆڵەکاندا چەند بنکەیەک دانراون بۆ ئاڕاستەکردن و ئاگابوون لە خوێندکاران.

 

دوای یەک مانگیش لە کردنەوەى دەرگای قوتابخانەکان، هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لەناو منداڵان و مامۆستایان و خێزانەکانیان تۆمار نەکراوە.

 

ڕێکارێکی تر داخستنی کتێبخانەکانە بەوپێیەی کتێب دەبێتەهۆی گواستنەوەى خێرای ڤایرۆسەکە. لەگەڵ گەشتنیشیان، خوێندکاران ناچار دەکرێن دەستیان بشۆن، هەرکاتێک ژوورەکەیان بەجێهێت دەبێت دیسانەوە دەستیان بشۆن، زۆرجار ڕۆژانە زیاتر لە پێنج جار دەستیان بشۆن.

 

زیاتر لەوەش، مێزی خوێندکاران لە هۆڵەکانی خوێندن دور خراونەتەوە و دەبێت مەودای نێوانیان 1.5 بۆ دوو مەتر بێت، سەرجەم هۆڵەکانیش بە مادەی تایبەت پاکدەکرێنەوە.