گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم وڵاتی ئەوروپی کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.05.15 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وڵاتی ئەوروپی کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

حکومەتى سلۆڤینیا کۆتایهاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە فەرمی لە وڵات ڕاگەیاند، بەوەش بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە ئەوە ڕابگەیەنێت دوای ئەوەى لە دوو هەفتەى ڕابردوودا تەنها حەوت حاڵەتی نەخۆشییەکەیان تۆمارکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، حکومەتى سلۆڤینیا ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەوانەى لە وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپاوە دەگەنە سلۆڤینیا پێویست ناکات حەوت ڕۆژ بچنە کەرەنتینە کە پێشتر دەبوو ئەوە بکەن.

 

تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، سلۆڤینیا کە ژمارەى دانیشتوانەکەى دوو ملیۆنە هەزار و 464 حاڵەتی نەخۆشییەکەى تۆمارکردووە و 103 کەسیش بەهۆیەوە مردوون دوای ئەوەى لە 12ی ئازاردا یەکەم حاڵەت لەو وڵاتە تۆمارکرا.

 

حکومەت جەختیکردووەتەوە ئەو بیانییانەى کە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان پێوەدیارە ناتوانن بچنەژوورەوە، هەروەها ئەوانەى لە دەرەوەى یەکێتی ئەوروپا دێن دەبێت 14 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بن، بەڵام دیبلۆماسی و شۆفێری بارهەڵگرەکان ناگرێتەوە.

 

کیشوەری ئەوروپا پڕزیانترینە بەهۆی بڵاوبوونەوەى زۆری کۆرۆنا تێیدا، تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەک ملیۆن و 719 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، زیاتر لە 159 هەزاریش بەهۆیەوە مردوون.