گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەرزبووەوە

2020.05.15 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزبووەوە

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 32 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای ئومێد و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەى زیاتری بڕی بەرهەمهێنانی لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک پڵەس و هەڵگرتنی نیمچەیی داخستن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆنا، تاڕادەیەک هاوسەنگی بۆ خستنەڕوو و خواست لەسەر نەوت گەڕاوەتەوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

 

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر نۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 2.70% زیادی کردووە و گەیشتە 32 دۆلار.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکیش بەڕێژەى 2.47% زیادی کردووە و گەیشتە 28.24 دۆلار.