گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى لە عێراق چی دەکات؟

پۆلیسی زیقار ڕونکردنەوەى دا لەبارەى ئەو کچە ئۆکرانییەی لە ناسرییە دۆزرایەوە

2020.05.15 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی زیقار ڕونکردنەوەى دا لەبارەى ئەو کچە ئۆکرانییەی لە ناسرییە دۆزرایەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زیقار ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەى ئەو کچە ئۆکرانییەی لە ناسرییەی ناوەندی پارێزگاکە دۆزرایەوە و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "تیمەکانی پۆلیسی فریاکەوتن کچێکی ئۆکرانییان دۆزیوەتەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی عێراقی کردووە،" و دەڵێت، "ئەو کچە ویستویەتی سکاڵای یاسایی لەسەر کەسوکاری مێردەکەى تۆمار بکات بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان."

 

ڕاشیگەیاندووە، "بەڕێوەبەری پۆلیس پێشوازی لێکردووە و بە پەلە هاوکاری کردووە بەو پێیەی کچەکە بووەتە کەسێک لە کۆمەڵگەی ئێمە،" و ڕونیکردووەتەوە کە "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە لە پۆلیسی پاراستنی خێزانی و منداڵ تاوەکو کێشەی مانەوە و نیشتەجێبوونی چارەسەر بکەن."

 

باسی لەوەشکردووە کە دواتر بەڕێوەبەری پۆلیس "لەگەڵ کەسوکاری مێردەکەى کۆبووەتەوە چونکە لەئێستادا مێردەکەى لێرە نییە، دواتر جارێکی تر ئاشتەوایی کراوە و ژنەکەش ڕازی بووە دەست لە سکاڵا یاساییەکەى خۆی هەڵگرێت، ئێستا ئەو ژنە لەناو خێزانی و منداڵەکانی خۆیەتی بەبێ هیچ فشارێک."

 

هاوکات پۆلیسی زیقار داواشی لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بە وریاییەوە زانیارییەکان بڵاوبکەنەوە و خۆیان بەدور بگرن لە زانیاری ساختە و هەڵە، چونکە وابڵاوکرایەوە کە ئەو ژنە ئۆکرانییە ساڵی 2019 لەڕێگەی خوێندنەوە هاوسەرگیری لەگەڵ عێراقییەک کردووە و دوو منداڵی لێی هەیە، بەڵام دوای ئەوەى مێردەکەى بەهۆی کوشتنی بە ئەنقەستەوە دەستگیردەکریت، باوکی مێردەکەى لە دەری دەکات و منداڵەکانیشی لێ دەسێنێت.