گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترامپ: بەتۆمەتى ئەنجامدانى گەورەترين تاوانى سياسى لە مێژودا ئۆباما بانگهێشتى كۆنگرێس بكەن

2020.05.14 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
ترامپ: بەتۆمەتى ئەنجامدانى گەورەترين تاوانى سياسى لە مێژودا ئۆباما بانگهێشتى كۆنگرێس بكەن

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترامپی سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا باراك ئۆبامای سەرۆكى پێشوى ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار دەكات كە گەورەترين تاوانى سياسى لەمێژوى ئەو وڵاتە ئەنجام داوە و داوا دەكات بانگێشتنى كۆنگرێس بكرێت بۆ لێپرسينەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترامپ لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردوەتەوە: "ئەگەر سيناتۆر يان ئەندامى كۆنگرێس بومايە ئەوا يەكەم كەس كە بانگهێشتم دەكرد بۆ شايەتيدان لەسەر گەورەترين تاوانى سياسى لەمێژوى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ئەوا بەدڵنياييەوە سەرۆكى پێشوو ئۆباما دەبوو". 

 

ئاماژەى بەوەشداوە: " ئەو هەموو شتێك دەزانێت، ئەوە بكە ليندسى گراهام (سيناتۆرێكى ديارى ئەمريكايە) تەنها ئەو بكەن چيتر نا 'بەڕێز كوڕى باش' چيتر قسەكردن بەسە".

 

ترامپ لە قسەكانيدا ئاشكراى نەكردوە كە تاوانە سياسيەكە چييە، بەڵام پێشتريش چەندين جار هێرشى توندى كردبوە سەر ئيدارەى باراك ئۆباما و تۆمەتبارى كردبوو كە لە كۆتاييەكانى ساڵى 2016 و سەرەتاى ساڵى 2017 لێكۆڵينەوەى ناشەرعى لە دژى كردوە.

 

لەساڵى 2017 بۆ 2019 "ڕۆبەرت مۆلەر" لێكۆڵەرى تايبەت لەسەر تێوەگلانى ترامپ لەگەڵ ڕوسيا لە هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەى لێكۆڵینەوەى كرد، بەڵام هيچ بەڵگەيەكى نەدۆزيەوە كە ئەو تۆمەتانە بسەلمێنێت.

 

لە دياريترين ئەو كەسانەى كە لێكۆڵينەوەيان لەگەڵ دەكرا "مايكڵ فلين" ڕاوێژكارى ئەمنى نيشتمانى پێشوو بوو لە ئيدارەى دۆناڵد ترامپ، ناوبراو دانى نابوو بەوەدا كە لە لێكۆڵينەوەكانى FBI لەگەڵى شايەتى درۆى داوە سەبارەت بە پەيوەنديەكانى لەگەڵ "سێرگى كيسلياك" باڵيۆزى ڕوسيا لە واشنتۆن.

 

بەڵام وەزارەتى دادى ئەمريكا لە سەرەتاى ئەم مانگەدا بڕيارى دا سەرجەم تۆمەتەكان لەسەر فلين لاببات، باراك ئۆباش ڕەخنەى لەو بڕيارە گرتبوو وە ئاماژەى بەوەدابوو، ئەوە يەكەمجار لە مێژودا ببينيێت كەسێك كە شايەتى درۆى داوە لە سزا ڕزگارى ببێت.