ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەشاری سلێمانی ڕاگەیاند کە لە خانەوادەی توشبووەکەی دوێنێ چوارشەممەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبووەکان کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان ٤٣، ٢١، ١٩ ساڵ و منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی دانیشتووی شاری سلێمانین و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانیین.