گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا 300 هەزار کەسی تێپەڕاند

2020.05.14 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا 300 هەزار کەسی تێپەڕاند

 

ناس کورد-

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا بەردەوامە و لە دوا 24 کاتژمێردا زیاتر لە سێ هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و بەوەش ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە 300 هەزار کەسی تێپەڕاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، پاش پێنج مانگ و ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئایاری 2020، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە زیاتر لە 301 هەزار گیانلەدەستدان.

 

بەگشتی زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا تۆمارکراوە کە ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و زیاتر لە 86 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها بەڕیتانیا لە پلەی دووەمدا دێت بە زیاتر لە 33 هەزار گیانلەدەستدان، لە ئیتالیا زیاتر لە 31 هەزار و لە هەریەک لە ئیسپانیا و ئیتاڵیاش زیاتر لە 27 هەزار گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

هەرچی تایبەتە بە توشبووان، تائیستا نزیکی چوار ملیۆن و 500 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لە توشبووانیشدا ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە بە ملیۆنێک و 441 هەزار توشبوو.

 

هاوکات لە عێراق، لە کۆی سێ هەزار و 143 توشبوو، 111 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و  لە هەرێمی کوردستانیش لە کۆی 392 توشبوو، پێنج توشبوویان گیانیانلەدەستداوە.