گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ بەرزبونەوەى ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا بەردەوامە و زیاتر لە 100 توشبووی دیکە تۆماركران

2020.05.14 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ بەرزبونەوەى ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا بەردەوامە و زیاتر لە 100 توشبووی دیکە تۆماركران

ناس کورد-

 

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق تۆماركردنى 111 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند و 62 توشبوى تريش چاكبونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، پشكنين بۆ 3933 نمونەى تر لە تاقيگەكانى عێراقدا كراوە، بەوەش كۆى گشتى ئەو پشكنينانەى لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە عێراق كراوە گەيشوەتە 140573 پشکنین.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە پشكنينەكاندا 111 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون " 70 لە بەغدا، 33 لە بەسرە، 5 لە ميسان، يەكى يەك توشبوو لە هەريەكە لە پارێزگاكانى نەينەوا، واست و سلێمانى".

 

ئەوەش هاتوە، هەروەها 62 توشبوش چاكبونەوە "33 لە بەغدا، 14 لە بەسرە، 6  لە موسەنا، 4 لە كەربەلا، 3 لە كەركوك و 2 لە زيقار"، هەروەها هيچ گيان لەدەستدانێك تۆمار نەكراوە.

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئەوەشى ئاشكرا كردوە، تائێستا كۆى گشتى توشبوان گەيشتوەتە 3143 كەس و لەو ژمارەيەش 115 يان گيانيان لەدەستداوە و 2028 يش چاكبونەتەوەو 1000 توشبوەكەى تريش لەژێر وەرگرتنى چارەسەردان.