گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا جگە لە جەستە دەروونی مرۆڤەکانیشی تێکداوە.. کێشە دەرونییەکان زیادیان کردووە

2020.05.14 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا جگە لە جەستە دەروونی مرۆڤەکانیشی تێکداوە..  کێشە دەرونییەکان زیادیان کردووە

ناس کورد-

 

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، کۆرۆنا جگە لە هێرش بۆسەر جەستەی مرۆڤ، کێشە دەروونییەکانیشی زیاد کردووە و داوا لە وڵاتان دەکات ڕێکاری پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: " بلاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا تەنیا هێرشی نەکردووەتەسەر تەندروستیی جەستەمان، بەڵکو کێشە دەروونییەکانیشی زیادکردووە".

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " خەمی لەدەستدانی ئازیزەکانمان، لەدەستدانی کار، قەدەغەی هاتووچۆ و ترس لە داهاتوو کە بەهۆی کۆرۆناوە دروستبوون، کاریگەری نەرێنیان کردووەتەسەر دەرونی مرۆڤەکان".

 

 

گۆتێرێز ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارمەندانی تەندروستی زۆرترین مەترسیان لەسەرە  کە لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگەکەدا، هەروەها خەڵکانی بەساڵاچوو، تاڕادەیەک گەنجەکانیش بەتایبەت ئەوانەی پێشتر لە هەلومەرجێکی دەروونیی خراپدابوون، بۆیە پێویستە هاوکاری بکرێن.

 

 سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوەشدەکات: "پێویستە وڵاتان رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکان و خەمۆکی لە نێو خەڵکدا، چونکە کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە".