کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بڕیاره ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی له ڕۆژی 14ی نیسان و سی و یهكهمین ساڵیادی ئەنفالدا، كۆبوونەوەیەك لەئیدارەی گەرمیان ئهنجامبدات.
بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە ئاراستەی سكرتێری ئەنجومەن كراوە، داوا كراوە كاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 14ی نیسان 2019 سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ناو ئیدارەی گەرمیان ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجاو سێهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەن.
لەنوسراوەكەدا هاتوە، كۆبونەوەكە نائاساییە و چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت كە بریتین لەمیوانداریكردنی بەرپرسانی ئیداریی و هونەریی سنورەكە، و بڕیاردان لەسەر پێداویستییەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ بڕیاردان لەسەر پێشنیاری تەواوكردن و چاككردنی رێگای سەرەكیی نێوان كەلار و سلێمانی.
پەنجاو سێهەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هاوكات دەبێت لەگەڵ یادی 31 ساڵەی ئەنفال، كە ساڵی 1988 لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، سنوری ئیدارەی گەرمیان تووشی زیانێكی گەورە بوو و زۆرێك له دانیشتوانهكانی ڕاگوێزران و ئهنفالكران.