گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزى ئێران لە بەغدا: بۆ دانانى كازمى هيچ ڕێكکەوتنێك لەگەڵ ئەمريكا نەكراوە 

2020.05.13 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزى ئێران لە بەغدا: بۆ دانانى كازمى هيچ ڕێكکەوتنێك لەگەڵ ئەمريكا نەكراوە 

ناس کورد- 

ئيرەج مەسجدى، باڵيۆزى ئێران لە بەغدا پێشبينى ئەوە دەكات مامەڵەى حكومەتى نوێى عێراق لەگەڵ ئێران ئەرێنى بێت، جەختیشدەکاتەوە "هيچ رێكەوتنێك لەگەڵ ئەمريكا نەكراوە سەبارەت بە دياريكردنى مستەفا كازمى بۆ پۆستى سەرۆكوەزيرانى عێڕاق".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەسجدى لە گفتوگۆيەكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوەكردوە، ئەو قەدەغەيەى ئەمريكا هەڕەشەى پێدەكات بەوەى كە چالاكى دەكات لە دژى عێراق لە بنەڕەتدا دژى بەرژەوەنديەكانى گەلى عێڕاقە، ئەمريكا فشارى زۆر  لەعێراق دەكات تا دەستبەردارى وزەى ئێران ببێت بەڵام ئەو فشارانە كاريگەریيان نەبوە.

 

سەبارەت بەوەى كە ئێران و ئەمريكاش ڕەزامەند بوون لەسەر دانانى مستەفا كازمى وەك سەرۆكوەزيران، مەسجدى وتى، هيچ ڕێكکەوتنێك نەبووە لەنێوان هەردولادا سەبارەت بە كازمى، هەروەها لەو بڕوایەدایە كە عێراق بەرەو سەقامگيرى دەچێت ئەوەش بەهۆى ئەو پشتگيریيە سياسيەى فراکسیۆنەکان لە سەرۆكوەزيرانى نوێى دەكەن.

 

باڵيۆزى ئێران رونيكردەوە، ڕێكکەوتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەيە بۆ بەهێزتركردنى پەيوەندیيەكان ئەويش لەڕێگەى رێكکەوتن و گرێبەستى زياترەوە، پێشبينى ئەوەش دەكات مامەڵەى حكومەتى عێراق بەرامبەر ئێران ئەرێنى بێت.

 

پێشتريش مەسجدى باسى لەوە كردبوو، مستەفا كازمى سوپاسى هاوكاريیەكانى ئێرانى كردوە لە شەڕى دژى داعشدا و بەڵێنى داوە كە پەيوەندیيەكانى نێوان هەردوو وڵات لە ڕوە جياوازەكانەوە بەرەو پێشەوە ببات و ئێران و عێراقى بە دوو دەوڵەتى هاوڕێ و برا ناوبردووە.