گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕفێنەران مامەڵەیەکی زۆر باشیان لەگەڵ کردم’’

کچێکی ئیتاڵی لەدوای ڕفاندنی بە موسوڵمانی ئازاد کرا و ناوەکەشی گۆڕی بۆ عائیشە

2020.05.13 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکی ئیتاڵی لەدوای ڕفاندنی بە موسوڵمانی ئازاد کرا و ناوەکەشی گۆڕی بۆ عائیشە

ناس کورد-

دوای ئەوەی كچێكی ئیتاڵی لەلایەن گروپێكی توندڕەوە دەڕفێنرێت و 18 مانگ لە زیندانەكانیاندا لەسۆماڵدا دەبێت، دەبێتە موسڵمان و دەستدەكات بە نوێژكردن و ناوی خۆیشی دەگۆڕێت بۆ عائیشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیلیڤیا ڕۆمانۆ كچە گەنجی تەمەن 24 ساڵان دەڵێت، دوای ئەوەی 18 مانگ لەلای گروپێكی چەکداری ئاینی لە نێوان كینیا و سۆماڵدا ڕفێنراوە و دواتر كراوەتە بارمتە، لە زینداندا موسڵمان بووە.

 

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردووەتەوە، سیڵیڤیا لە ڕێكخراوێكی خێرخوازی بەناوی ئەفریكا میلیی كاریكردووە و لە تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە گوندێكی نزیك شاری ماڵیدینی لە خۆرهەڵاتی كینیا، لەلایەن گروپێكەوە فڕێنراوە و بەرەو ناو خاكی سۆماڵ براوە.

 

دواتر گروپەكە لە سۆماڵ دەیخەنە ناو ژوورێكەوە و ڕۆژگارێكی سەخت بەرێ دەكات، سیڵیڤیا لە بەردەم داواكاری گشتی ئیتاڵیادا وتوویەتی، بێئومێد بووە و هەمووكات گریاوە و مانگی یەكەمی بە ناخۆشی بەسەربردووە، بەڵام ئەوان پێیان وتووە ئازاری نادەن و بەشێوەیەكی باش مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، دواتر داوای دەفتەری بیرەوەری كردووە دوای ئەوەی زانیویەتی هاریكاری دەكەن.

 

لەدرێژەی گێڕانەوەكانیدا باسی لەوەکردووە، هەموو كات خۆی بەتەنها لە ژوورێكدا بووە و لەسەر زەوی نووستووە و هیچ كەس لێنەداوە و توندوتیژیشی لەگەڵدا ئەنجامنەدراوە.

me_ga.php?id=105

لەو ئانوساتەدا وا بڵاوكرایەوە گوایە بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ یەكێك لە زیندانیكراوەكان كردووە و سكی پڕبووە، بەڵام ئەوە ڕەتدەكاتەوە و دەشڵێت، بۆ هیچ شتێك ناچار نەكراوە و گروپەكە خواردنیان پێداوە و هەموو كاتێك كە سەردانیان كردووە بۆ ژوورەكەی دەموچاویان پۆشییوە و بەزمانێك قسەیان كردووە لێیان تێنەگەیشتووە و تەنها كەسێكیان بەئینگلیزی قسەی كردووە، پرسیاری كتێبی كردووە دواتر قورئانێكی دەستكەوتووە.

 

سڵیڤیا باسی لەوەش كردووە، هەموو كات لە ژوورەكەدا زیندانیی كراوە، دەستی كردووەتەوە خوێندنەوە و نوسین، لەوانەیە نزیك گوندێك بوو بێت لەوە دڵنیانیە بەڵام گوێ لەبانگ بووە ڕۆژانە بۆ چەند جارێك، دواتر دەستی كردووە بە خوێندنی قورئان و نوێژی كردووە، دوای بیركردنەوەی زۆر ئەو بڕیارەی داوە.



بەویستی خۆی یاخود بەناچاری؟

 

میدیاكان دەڵێن، وەرچەرخانە ڕۆحییەكەی عائیشە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕون دەبیتەوە ئایا بەخواستی خۆی بووە یاخود لەژێر كاریگەرییە دەروونییەكانی ئەو چەند مانگەدا بووە.

 

بەهۆی شەڕی ناوخۆییەوە لە سۆماڵ گروپەکان بڕیاری ئەوەیانداوە شوێنی بارمتە ئیتاڵیەكان بگۆڕن و دووری بخەنەوە و چەند جارێك گرتەی ڤیدیۆی دەگرن بۆ ئەوەی لەكاتی دانوستانەكاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئیتاڵیا و بەنێوەندگیری تورکیا بیسەلمێنن كە زیندوون.

 

8ی ئەم مانگە  سڵیڤیا ڕادەستی باڵێۆزخانەی وڵاتەكەی لە مەقدیشیۆ دەكرێت، پێش ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ ڕۆما پزیشكێكی دەروونی یاوەری دەكات و میدیاكانی ئیتاڵیا باس لەوەش دەكەن لەبەرامبەر ئازادكردنیدا پارە دراوەتە گروپەكە بەبڕی دوو ملیۆن بۆ چوار ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەرپرسانی ئیتاڵیا هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەسەر ئەوە نەداوە و تەنها سیڵیڤیا وتوویەتی گوێ لێ بووە گروپەكە داوای پارەیان كردووە.