گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’رەنگە جەنگى ئەلیکترۆنى بێت’’

ئێران ڤیدیۆیەکى لەبارەى بە ئامانجگرتنى کەشتییەکەى لە کەنداو بڵاوکردەوە

2020.05.13 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ڤیدیۆیەکى لەبارەى بە ئامانجگرتنى کەشتییەکەى لە کەنداو بڵاوکردەوە

ناس کورد-

پێگەى فەرمى سوپاى ئێران گرتەیەکى ڤیدیۆیی لەبارەى ئەو ڕووداوە بڵاوکردەوە کە  یەکشەممەى ڕابردوو ڕوبەرووى کەشتییەکى ئێرانى بووەوە لە کەنداوى عومان و بەهۆیەوە 19 کەشتیوان گیانیان لەدەستدا و 15 ى دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڤیدیۆکە، کەشتییەکە ئەرکێکى پێسپێردراوە و ڕەوانەى کەنداوى عومان کراوە لەکاتى مەشقى دەریایی ئێرانى و بە هەڵە بە موشەکێک پێکراوە کە لە کەشتیگەلى جەمارانەوە ئاڕاستەى ئامانجەکە کراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەیەکى تەکنیکى لە موشەکەکەدا کە هەڵدراوە، لەگەڵ بوونى کێشە لە ئاڕاستەکردنى موشەکەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بە ئەگەرى "جەنگێکى ئەلیکترۆنى دوژمنکارانە" کراوە کە هۆکارى ڕووداوەکە بوبێت.

  

لاى خۆیەوە، پێگەى عەسرى ئیرانى نزیک لە حەسەن ڕۆحانى لەبارەى ڤیدیۆکەوە باسى لە هەڕەشەکەى دۆناڵد ترەمپ کردووە پێش سێ هەفتە لەمەوبەر بۆ تێکشکاندنى بەلەمە ئێرانییەکان لە ئاوەکانى کەنداو.

 

باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ گریمانەى سوپا لەبارەى ئەگەرى دزەکردنى ئەلیکترۆنى ئەمریکا بۆناو سیستەمى موشەکى کە کەشتییەکەى بە ئامانج گرتووە، پێدەچێت هێزى دەریایی ئەمریکا ئەو کەشتییەى بە ئامانج گرتبێت.

 

بەپێی ماڵپەڕەکە، لە ئەگەرى سەلماندنى ڕاستى گریمانەى جەنگى ئەلیکترۆنى، تاران ڕایناگەیەنێت، لەبەرئەوەى دەیەوێت پارێزگارى لە دۆخى ئێستا بکات لەگەڵ ئەمریکا، کە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، تا کاتى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئەمریکا، تا دۆخێکى لەبار بۆ ئەگەرى دۆڕانى ترەمپ بڕەخسێنێت.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەر ململانێیەکى سەربازى ئەمریکا و ئێران لە ئێستادا لەبەرژەوەندى ترەمپدا دەشکێتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا.