گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزبوونەوەى ئامارى کۆرۆنا ’’زەنگێکى مەترسیدارە’’

هۆشدارى دەدرێت لە ڕوودانى کارەساتێکى مرۆیی و تەندروستى لە بەغدا

2020.05.13 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى دەدرێت لە ڕوودانى  کارەساتێکى مرۆیی و تەندروستى  لە بەغدا

ناس کورد-

شانەى پەرلەمانى قەیرانەکان هۆشداری دا لە "کارەساتێکى مرۆیی و تەندروستى لە بەغدا"، دواى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان کە بە "زەنگێکى مەترسیدار" ناوی دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى حەسەن کەعبى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، تۆمارکردنى 71 حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە بەغدا لە ڕۆژ سێشەممە، زەنگێکى ئاگادارکردنەوەى مەترسیدار و هۆشداریی روودانى کارەساتێکى مرۆیی و تەندروستییە لە عێراق بەتایبەتى لە هەردوو پارێزگاى بەغدا و بەسرە".

 

جەختیشیکردووەتەوە، پابەندنەبوون بە ڕێکارەکانی قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى یان نیمچە تەواوەتى و ڕێنماییە تەندروستییەکان، بووەتە هۆى بەرزبوونەوەى ئامارى توشبووان.

 

حەسەن کەعبى داواى لە لایەنە تایبەتمەندەکان کردووە لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران بکەن و هەڵمەتەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ پشکنینى هاوڵاتیان بەتایبەتى لە ناوچە زیانمەندەکان و هەماهەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان بکەن بۆ دەستکردن بە پڕۆسەى کەرەنتینەکردنى ناوچەکان.

 

دوێنێ سێشەممە 95 حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون کە 71 حاڵەتیان لە بەغدا و 18 حاڵەتیان لە بەسرە بوون، ئەوانەى دیکە لە پارێزگاکانى تر تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئامارەکان دوێنێ سێشەممە، 113 حاڵەتى چاکبوونەوە، دوو حاڵەتى مردن تۆمارکراون.

  

کۆى گشتى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق لە ئێستادا بۆ دوو هەزار و 913 حاڵەت بەرزبووەتەوە، کە 112 کەسیان مردوون و هەزار و 903 کەسیان چاکبوونەتەوە.