گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حزبوڵاى عێراق خەریکە هەژمون و كۆنتڕۆڵكردنى لە عێڕاق لەدەست دەدات

2020.05.12 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
حزبوڵاى عێراق خەریکە هەژمون و كۆنتڕۆڵكردنى لە عێڕاق لەدەست دەدات

ناس کورد-

دواى پێنج مانگ لە کوژرانی "ئەبومەهدى موهەنديس" سەركردەى ميليشياى كەتيبەكانى حزبوڵاى عێراق هەژمونى ئەو گروپە وردى وردە بەرەو كەمبونەوە دەچێت، هەروەها حكومەتى عێراق دەستى كردوە بە كەمكردنەوەى هەژمونى ئەو گروپانەى كە گومان لە دڵسۆزيان بۆ عێراق هەيە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى شيكردنەوەيەكى گۆڤارى "فۆڕن پۆڵسى" ئەمريكى كە تێيدا زيانەكانى ئێرانى لە عێراق باس كردوە، سەرەڕاى بۆشايى دامەزراوەيى دواى ئەوەى حكومەتى پێشوو دەستى لەكار كێشايەوە بەهۆى خۆپيشاندانە جەماوەريەكانەوە هەروەها پاشەكشەى هاوپەيمانان لە چەندين بنكەى سەربازى لە عێراق، بەڵام لە هەنگاوەكانى تێكەڵكردنى هەندێك لە گروپەكانى حەشدى شەعبى پاشەكشەى هەژمونى تاران دەردەكەوێت.

 

يەكەكانى حەشدى شەعبى بە فەرمى لەساڵى 2014 پێكهێنران ئەوەش دواى فەتوايەكى عەلى سستانى گەورە مەرعەجى شيعە لە عێراق كە تێيدا خۆبەخشان بە ئامانجى شەڕى دژى داعش گردبونەوە، هەروەها چەندين گروپ و ميليشيا كە ئێران پاڵپشتيان دەكات چونە ناو ئەو گردبونەوەيەوە.

 

لە 23ى نيسانی ئەمساڵ چوار گروپى حەشدى شەعبى بە فەرمى جیابوونەوەى خۆیان لە حەشد ڕاگەیاند و دەڵێن دەیانەوێت بچنە سەر نوسينگەى سەرۆكوەزيران كە لە 100 هەزار شەڕكەر پێكهاتون و دەچنە دەرەوەى نفوزى حەشدى شەعبى و ئێران.

 

هەندێك لەوانەى كە جيابونەوەيان لە حەشد ڕاگەياندوە پێشتر لە ڕيزەكانى هێزە چەكدارەكانى عێراقدا بون وەك "عەلى ئەكبەر عەلى حەمدانى" كە پێشتر ئەفسەر بووە لە سوپاى ئاسمانى عێراقى.

 

كەتيبەكانى حزبوڵا تەنها يەكێكە لەو گروپانەى سەر بە كۆمارى ئيسلامى ئێرانن و عێڕاق نيشتمانيانە بۆ جێبەجێكردنى ئەجێنداكانى تاران، لەماوەى چەند ساڵى ڕابردودا بووە بە بار بەسەر شانى حكومەتى عێراقيەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە كۆنترۆڵى پانتاييەكى فراوانى خاكى عێراقى كردوە و تەنانەت ڕێگە نادرێت بەرپرسە فەرميەكانيش بچنە ئەو ناوچانەوە.

 

سەرەڕاى هەوڵەكانى حكومەت لە چەند ساڵى ڕابردوودا بۆ ئەوەى كەتيبەكانى حزبوڵا بخاتە سەر هێزەكانى دەوڵەت بەڵام ئەو ميليشيايە دڵسۆزيەكانى بۆ ئێران كەمى نەكرد.

 

ئەبومەهدى موهەنديس، جێگرى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى بوو، هەروەها هەڵسوڕێنەرى ميليشياكان بوو هەر ئەو بوو كە پێداويستى چەك و پشتگيرى لە ئێرانەوە بۆ دابين دەكردن، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى كە كەتيبەكانى حزبڵڵا بۆ ماوەيەكى درێژ ببێتە گەورەترين مەترسى لەسەر ویستی حكومەتى عێراق بۆ بوون بە دەوڵەتێكى سەقامگير و دڵسۆزيەكان تەنها بۆ عێراق بن نەك لايەنێكى تر.

 

پێكهاتەى ميليشياكانى حزبوڵا هەميشە ناديار و جێى پرسيار بووە، ئەوەى لەسەرى دەزانرێت تەنها ئەوەيە كە سەر بە حەشدی شەعبيە و پێشتر ئەبومەهدى موهەنديس سەرۆكايەتى دەكرد، بەڵام تەنانەت لە ناوخۆى عێڕاق و تەنانەت لاى لايەنە فەرميەكانيش ناديار بوو.

 

حزبوڵا  تەنانەت لە چەند هەفتەى ڕابردوشدا و بەردەوام هەڕەشەيان لە محەمەد حەلبوسى، سەرۆكى پەرلەمان  و مستەفا كازمى، سەرۆكى پێشوى دەزگاى هەواڵگرى و سەرۆكوەزيرانى ئێستا دەكرد و تۆمەتباريان دەكەن بەوەى كە دەستيان لە كوشتنى ئەبومەهدى موهەنديس و قاسم سولەمانى سەركردەى پێشوى فەيلەقى قودسى ئێران هەبووە و زانيارى هەواڵگريان داوە بە ئەمريكيەكان.

 

تائێستاش كەتيبەكانى حزبوڵا كۆنترۆڵكى شارۆچكەى "جرف الصقر" يان كردوە ئەوەش بە بيانوى ئەوەى كە پارێزگارى لە شارى كەربەلا دەكەن دژى هەر هێرشێكى ڕێكخراوى داعش.

 

 بەپێى ڕاپۆرتەكانيش لەماوەى ڕابردوودا حكومەتى عێراق پارچەيەك زەوى لە ناوچەى سەوز داوە بەو ميليشيايانە.

 

شيكردنەوەكان باس لەوەدەكەن، مەترسى ئێستاى ميليشياى حزبوڵا  لەوەدا خۆى دەبينێتەوە كە دەبێتە خاوەن دەسەڵات و هەژمونێك كە نەتوانێت كۆنترۆڵ بكرێت لەلايەن حكومەتى عێراقيەوە، بەتايبەتى دواى نەمانى موهەنديس لە سەكردايەتى ئەو ميليشيايە، ئەو مەترسيەش لە هەريەكە لە ميليشياى عەسائبى ئەهلى حەق و ڕێكخراوى بەدر دەكرێت.

 

شيكردنەوەكەى "فۆڕن پۆڵسى" بەوە كۆتايى هاتوە، پێويستە بەرنامەى حكومەتى سەرۆكوەزيرانى نوێ ئەوەى تێدا بێت كە سەرجەم هێزە چەكداريەكان بخرێنە ژێر دەسەڵاتى دەوڵەتەوە و دڵسۆزيان تەنها بۆ عێراق بێت.