گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گوێ لە هەمووان دەگرین’’

یەکێتی دەیەوێت دەمی لایەنەکانیش تاقی بکاتەوە لەبارەى لامەرکەزییەوە

2020.05.12 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی دەیەوێت دەمی لایەنەکانیش تاقی بکاتەوە لەبارەى لامەرکەزییەوە

ناس کورد-

لەئێستادا بابەتی لامەرکەزی سلێمانی و هەڵەبجە تەنها پڕۆژەیەک نییە لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڵکو بابەتەکە تاڕادەیەک چووەتە پێشەوە و بووە بە بابەتی گەرمی گفتوگۆی یەکێتی و لایەنەکانی تر جگە لە پارتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی ئایاری 2020، شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەردانی هەریەکە لە یەکگرتوو و نەوەى نوێ و سۆسیالیسی تر کرد لە سلێمانی.

 

زیاتر بخوێنەوە: سلێمانى دەیەوێت داهاتەکەى لە چنگى حکومەت دەربهێنێت.. یەکێتى و گۆڕان هەماهەنگن و پارتیش گومانى هەیە

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکان، یەکێتی پێی وایە "لامەركەزی لە دەستور و بەرنامەی كاری حكومەتدا هاتووە وەك شێوازێكی هاوچەرخی حوكمڕانی و دابەشكردنی دەسەڵاتەكان بۆیە نابێت تەفسیری خراپ و لێكدانەوەی هەڵەی بۆ بكرێت."

 

ناس کورد زانیویەتی، لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا تەوەرێکی سەرەکی باسی لامەرکەزی بووە، یەکێتی دەیەوێت کۆدەنگی کۆتایی دروستبکات لەسەر بابەتەکە، عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بە ناس کوردی وت، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بابەتی لامەرکەزی بووە، بەڵام لامەرکەزی ئیداری نەک دوو ئیدارەیی، ئەوەش بەشێکە لە یاسا و ئاسانکاری دەکات بۆ هاوڵاتیان، بەو پێیەی دەسەڵاتەکان شۆڕدەبنەوە بۆ خوارەوە و هاوڵاتیان پێویست ناکات بۆ ئیمزایەک بچنە هەولێر و خەرجییەکی باشیان بۆ دەگەڕێتەوە."


وتیشی، "شاندەکەى یەکێتی جەختیان لەوە کردووەوە کە هەنگاوەکانیان بۆ دوو ئیدارەیی نییە."

 

ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەکەى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ لامەرکەزی دوو ئەندامی یەکگرتووی تێدایە و هاوکارن."

ئەوەى جێگەی سەرنج بوو، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەى یەکێتی ئازاد محەمەد بوو کە ناوبراو سەرۆکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.

لەو بارەیەوە، ئازاد محەمەد تایبەت بە ناس کوردی وت، ڕاستە پڕۆژەکە لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروستکراوە و کار دەکات، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە گوێ لە ڕا و سەرنجی لایەنێکی وەک نەوەى نوێ نەگیرێت کە ئەندامی نییە لە ئەنجومەنەکە.


وتیشی، "بە پێچەوانەوە، ئێمە ئامادەین گوێ لە ڕا و سەرنج و پێشنیازەکانی هەموو لایەک بگریرێت بۆ ئەوەى بتوانین بیکەینە پڕۆژەیەکی گشتگیر کە بە کەڵکی هەموو کوردستان بێت نەک تەنها پارێزگای سلێمانی.