ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری دا بە داشکاندنی کرێی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2019-2020ی بۆ گشت قوتابیانی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکانی وەزارەتی پەروەردە بەڕێژەى 10%.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتەکە دەڵێت، بڕیارەکە سەرجەم قوتابخانە لۆکاڵی و بیانی و نێودەوڵەتیی و پەیمانگاکان دەگرێتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیار دراوە بە وەرنەگرتنی پارەى خورادن و گواستنەوە بۆ مانگەکانی سێ و چوار و پێنجی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کە لە خاڵی یەکەم ئاماژەى پێ کراوە.
دەڵێت، داشکاندنەکان تاوەکو ڕێکەوتنی 28ی ئایاری 2020 کاری پێ دەکرێت.