گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جيهانى: 22 هەزار كارمەندى تەندروستى توشى كۆرۆنا بوون

2020.05.12 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جيهانى: 22 هەزار كارمەندى تەندروستى توشى كۆرۆنا بوون

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى هەرێميى ڕێكخروى تەندروستى جيهانى ئاشكرايكرد، ئەمڕۆ 134 ڕۆژ بەسەر ڕاگەياندنى يەكەم حاڵەتى توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە چين تێدەپەڕێت و تائێستا 22 هەزار فەرمانبەرى كەرتى تەندروستى لە سەرتاسەرى جيهاندا توشى ڤايرۆسەكە بون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد بن سالم مونزرى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى ڕێكخراوەكە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڤايرۆسى كۆرۆنا وتى، ئەمڕۆ 134 ڕۆژ بەسەر ڕاگەياندنى يەكەم توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە چين تێدەپەڕێت، هەروەها 105 ڕۆژ بەسەر ڕاگەياندنى يەكەم توشبوى ڤايرۆسەكە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست تێدەپەڕێت، لەو ماوەيەشدا زياتر لە چوار مليۆن كەس لە سەرتاسەرى جيهاندا توشى ئەو پەتايە بون.

 

باسى لەوەشكردوە، لەسەرتاسەرى جيهاندا ئەو كەسانەى لە كەرتى تەندروستى كار دەكەن نزيكەى 50 مليۆن كەسن، نزيكەى سێ مليۆن و 500 هەزاريان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستن، كە بەشێوەيەكى ڕاستەوخۆ ياخود ناڕاستەوخۆ وەڵامى ڤايرۆسەكەيان داوەتەوە، ئەوەش لەڕێگەى چاودێرى و دۆزينەوە و پێشكەشكردنى چاودێرى تەندروستى و كاركردن لە تاقيگەكان.

 

بەڕێوەەبەرى هەرێمى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، 22 هەزار كارمەندى كەرتى تەندروستى لە 52 دەوڵەتى جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بون، 90% يان لەناو دامەزراوە تەندروستيەكاندا توشبون بەتايبەتى لەكاتى ڕوبەڕوبونەوەى، لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕێژەى توشبوانى كارمەندانى تەندروستى بە كۆرۆنا لەنێوان 1% بۆ 20% ە.

 

مونزرى ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەندێك دەوڵەت داخستنى گشتيان ڕاگەياند ئەوەش بووە هۆى ئەوەى هاوكاريان بێت لە گەشەپێدانى سيستمى تەندروستيان بەشێوەيەك كە بتوانێت ژمارەى توشبوان كەمبكاتەوە، هەندێك دەوڵەتيش پەناى بۆ داخستن نەبرد لەبەرئەوەى پێى وايە كە سيستمە تەندروستيەكەى دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ژمارەى توشبواندا بكات، هەروەها لايەنى تريشى لەبەرچاو گرتوە وەك ئابورى و كۆمەڵايەتى.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى هەماهەنگی هەيە و تاقيكردنەوەى چارەسەرى دژى كۆرۆنا دەكات و لەئێستادا چوار چارەسەرى جياواز لەژێر تاقيكردنەوەدان، بەشێوەيەكى گشتيش زياتر لە 100 ڤاكسين لەجيهاندا لەژێر پەرەپێداندان، هەشتيان گەيشتونەتە قۆناغى تاقيكردنەوە لەسەر توشبوان بەڵام تائێستا ئامادەنين تا بڵاوبكرێنەوە.

 

لەلايەكى ترەوە بەرپرسى فرياكەوتنى هەرێميى ڕێكخراوەكە ئاشكرايكردوە، سێ مليۆن و 300 هەزار پشكنين كراوە بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا و تائێستا هەست بەوە نەكراوە كە ڤايرۆسەكە پەرەى بەخۆى دابێت.

 

لاى خۆشيەوە ڕەنا حوجە، بەڕێوەبەرى بەرنامەكان لە نوسينگەى هەرێمى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى رێكخراوى تەندروستى جيهانى باسى لەوەكردوە، 80%ى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا بەبێ چارەسەر چاكدەبنەوە، پێشى وايە كۆرۆنا بكوژ نييە و تەنها 15%ى توشبوان دەبرێنە نەخۆشخانەكان بۆ چارەسەر و تەنها 5% يان پێويستيان بە چاودێرى تايبەتى هەيە ئەوانەش ئەوانەن كە نەخۆشى درێژخايەنيان هەيە.

 

تائێستا زياتر لە چوار مليۆن و 309 هەزار كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بون و لەو ژمارەيەش زياتر لە 290 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە و زياتر لە يەك مليۆن و 555 هەزار توشبوش چاكبونەتەوە.