گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێت شەش فراکسیۆنەکە قسەیان هەبێت

یەکگرتوو: نابێت هەرکات دوو لایەن یان دوو کەس کێشەیان هەبوو پەرلەمان بەکاربهێنرێت بۆ تۆڵەکردنەوە

2020.05.12 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

سەرۆکی ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆی یەکگرتوو ڕایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەى پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران "ڕووداوێکی نەخوازراو بوو چونکە دەبێت پەرلەمان چەترێک بێت بۆ کۆبوونەوەی هەموومان و چارەسەرکردنی کێشەکان نەک کاروباری حزبی بهێنرێتە ناو پەرلەمان و تۆڵەکردنەوە ڕوو بدات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکى ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆی یەکگرتوو بە ناس کوردی وت، "ناکرێت هەرکاتێک ئەجێندایەک هەبوو، ناکۆکی دوو حزب یان دوو کەس هەبوو" ئەوە پەرلەمان بەکاربهێنرێت بۆ تۆڵەکردنەوە.



باسی لەوەشکرد کە "تەوقیتی هەرێمی کوردستان هی ئەو ڕێکارانە نەبوو، پێی نیگەران بوین و هەڵوێستیشمان هەبوو و فراکسیۆنەکەشمان بایکۆتی کرد."

 

وتیشی، "دەمانەوێت ئەو ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە، دەبێت نەفرەت لەو جۆرە بیرکردنەوە و ڕەفتارانە بکەین کە ئێمە لە یەکتر داببڕێت و پەرلەمانیش بەو دەردە بەرێت."

 

ئاماژەى بەوەشکرد، "چارەسەری دۆخەکە پێویستی بە هەموو لایەنەکانە بە تایبەت ئەو شەش فراکسیۆنە کە بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد دەبێت قسەیان هەبێت و گفتوگۆ بکەن، دەبێت لەگەڵ پارتیش باس لەو بابەتە بکرێت."