گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری ڕۆژانەى کۆرۆنا لە عێراق بەردەوامە لە هەڵکشان.. ئەمڕۆ 95 حاڵەت هەبوون

2020.05.12 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری ڕۆژانەى کۆرۆنا لە عێراق بەردەوامە لە هەڵکشان.. ئەمڕۆ 95 حاڵەت هەبوون

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئامارى نوێى توشبووانى كۆرۆناى بڵاوكردەوە و بەپێى ئامارەكەش ئەمڕۆ سێشەممە، 95 توشبوى نوێ تۆمار كراون و 113 توشبوى تريش چاكبونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، دوو هەزار و 756 پشكنينى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا كراوە و بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەوە گەیشتووەتە 123 هەزار پشكنين.

 

دەشڵێت، لەو پشكنينانەش 95 توشبوى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون، 71 لە بەغدا، 18 بەسرە، پێنج لە ديالە و يەك توشبوو لە كەربەلا، هەروەها  دوو حاڵەتى گيانلەدەستدانيش تۆماركراون كە هەردوكيان لە بەغدا بون.

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئەوەشى ئاشكراكردوە، 113 توشبوش چاكبونەتەوە، 51 لە بەغدا، 43 لە بەسرە، نۆ لە كەركوك، چوار لە زيقار، دوو  لە هەريەكە لە نەجەف و سەڵاحەدين و يەكى يەك توشبوش لە هەولێر و واست".

 

بەپێ ئەم ئامارەش، كۆى گشتى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق گەيشتوتە دوو هەزار و 913 توشبوو كە 112يان گيانيانلەدەستداوە و هەزار و 903 توشبوش چاكبونەتەوە، هەروەها 898 توشبوش لەژێر چارەسەردان.