گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک ترەمپی توڕە کرد و کۆنگرەکەى بەجێهێشت (ڤیدیۆ)

2020.05.12 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک ترەمپی توڕە کرد و کۆنگرەکەى بەجێهێشت (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

بەهۆى پرسيارى پەيامنێرێكەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا توڕەبوو و كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكەى بەردەم كۆشكى سپى جێهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەك لە گرتە ڤيديۆيەكاندا دەردەكەوێت، پەيامنێرێكى ئەمريكى بە ڕەگەز ئاسیایی پرسيارێكى تايبەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ترەمپ دەكات، بەڵام ناوبراو پرسيارەكەى بەدڵ نابێت و توڕە دەبێت و كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكە بەجێدەهێنێڵێت.

 

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكەدا ترەمپ لەسەر دەستكەوتەكانى ئيدارەكەى لە ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا قسەى دەكرد وەك زيادبونى پشكنينەكان لەچاو دەوڵەتانى تردا، لەو نێوەندەشدا "ويجيا جيانگ" پەيامنێرى تۆڕى تەلەفزيۆنى CBS پرسيارى ئەوەى لە ترەمپ كرد كە "بەراوردكردنى بە وڵاتانى تر چ سودێكى هەيە، لەكاتێكدا كە هەموو ڕۆژێك ئەمريكيەكان ژيانيان لەدەست دەدەن؟"

لەوەڵامى پرسيارەكەدا ترەمپ توڕە دەبێت و دەڵێت، خەڵك لە جيهاندا لە هەر شوێنێك گيان لەدەست دەدەن، لەوانەيە وا پێويست بكات ئەو پرسيارە لە چين بكەين.. پرسيار لە من مەكە لە چينى بكە دڵنيابە وەڵامى نا سروشتيت گوێ لێ دەبێت.. باشە"، دواتر ترامپ ئاماژەى بۆ پەيامنێرێكى تر كرد تا پرسيار بكات بەڵام "ويجيا جيانگ" بەردەوام بوو لە قسەكردن و بە توڕەييەوە بە ترەمپى وت، "بۆچى ئەو قسەيە بەشێوەيەكى تايبەت بە من دەڵێيت؟"، ترەمپ لە وەڵامدا وتى، "ئەو قەسەيە بەشێوەيەكى تايبەت بە هيچ كەسێك ناڵێم".

 

دواتر ئەو پەيامێنرەى ئاماژەى بۆ كرد و ويستى پرسيار بكات ترەمپ ڕێگەى نەدا و وتى بانگم كردى وەڵامت نەدايە و ئاماژەى بۆ پەيامنێرێكى تر كرد، بەڵام پەيامنێرەكە بەردەوام بوو لە قسەكردن و ترەمپيش كە توڕەبونى پێوە دياربوو سوپاسى ئامادەبوانى كرد و سەكۆكەى جێهێشت.

 

دۆناڵد ترامپ بە كاردانەوە توندەكانى و شەڕ و كێشەكانى لەگەڵ ميديا و ڕۆژنامەنوساندا ناسراوە، ئەم هەڵسوكەوتەشى قسەو باسى زۆرى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان و ميدياكاندا بەدواى خۆيدا هێناوە و ڕكابەرى سەختى لەگەڵ چەندين كەناڵ و ڕۆژنامەدا هەيە، بەتايبەتى ئەوانەى كە ڕەخنە ڕوبەڕوى خۆى و ئيدارەكەى دەكەنەوە.