گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى نوێ داوا لە یەکێتی دەکات ’’داوای لێبوردنی لێ’’ بکات

2020.05.12 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ داوا لە یەکێتی دەکات ’’داوای لێبوردنی لێ’’ بکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە سلێمانی کرد و پێکەوە کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکەش، نەوەى نوێ داوای لە یەکێتی کرد داوای لێبوردن بکات لە بەرانبەر هەموو "ئەو پێشێلکاری و هەڕەشە و هێرشانەى" کە لە ماوەی ڕابردوودا کراونەتە سەر جوڵانەوەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەردانی شاندەکەى یەکێتی لە درێژەى زنجیرە کۆبوونەوەیەک دێت بۆلای لایەنەکان لە سلێمانی، لەدوای کۆبوونەوەکەش، ڕێبوار عەوڕەحمان، بەرپرسی میدیایی نەوەى نوێ لە کۆنفرانسێکدا وتی، "داوامان کرد لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییانەى لە ماوەى ڕابردوودا ڕوویداوە چ لە بەرانبەر جوڵانەوەکە و چ بەرانبەر سەرۆکى جوڵانەوەکە، یەکێتی بە فەرمی داوای لێبوردنمان لێ بکات."

 

وتیشی، "ئەو ڕەفتارانە ڕەفتارێکی دیموکراسییانە نەبوون و دژی جوڵانەوەکە کراون.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی دۆخی ئێستای هەرێم و قەیرانی دارایی کراوە، "بۆ هەر پڕۆژەیەک کە لە خزمەتی خەڵکیدا بێت و ئامانج لێی چاککردنی بژێوی خەڵکە پشتگیری دەکەین جا لە چ لایەنێکەوە بێت."