گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سێ ڕێکار بۆ ’’چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری’’ دەخاتەڕوو

2020.05.12 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سێ ڕێکار بۆ ’’چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری’’ دەخاتەڕوو

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوایکرد حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخی ئابوری ئێستای وڵات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە بڕیار لەسەر بودجەیەکی لە ناکاوی تایبەت بەم دۆخە بدات و سێ ڕێکاریشی بۆ دەرچون لەو تەنگژە داراییە پێشنیازکردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ساحب دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق وتی: "گرنگە حکومەتی عێراق لەگەڵ بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوتدا بودجەیەکی تایبەت بەم قەیرانە پەسەند بکات".

 

دەڕاجی، پێوایە چارەسەری ئەو قەیرانە ئابورییەی کە ئێستا وڵات پێیدا گوزەر دەکات تەنها بە ڕێکارەکانی قەرزی ناوخۆیی و دەستبردن بۆ یەدەکی بانکی ناوەندی عێراق چارەسەر ناکرێت.

 

دەشڵێت، "گوڕانکاری لە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، ڕاگرتنی هاوردەکردن و ڕاگرتنی مەزادی فروشتنی دراوە بیانییەکان کۆمەڵێک ڕێکاری ئابورین کە دەبێت حکومەتی عێراق پەیڕەوی بکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی دابەزینی نرخی نەوت".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە کە دەبێت حکومەت لەگەڵ بەردەوامبوون قەیرانی دابەزینی نرخی نەوتدا دەست بکات بە داڕشتنی بودجەیەکی تایبەت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە ئێستا نەوتی پێی دەفرۆشێت لە بازارەکانی جیهاندا، ئەوەش بەمەبەستی ڕاییکردنی کارە گرنگەکانی دەوڵەت و خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی".  

 

دەڕاجی داواشی لە حکومەت کرد دەستوبرد بکات لە ناردنی بودجەی 2020 بۆ پەرلەمان بە مەرجێک هەوڵی ئەوەی دابێت ڕێژەی کورتهێنان لە بودجەدا کەمکردبێتە   ئەوەش لە سەر بنەمای سنوردارکردنی خەرجییەکان و گوڕانی نرخی ئاڵۆگۆری دراوە بیانییەکان.