گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆشکى سپى لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ترەمپ و کازمى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

2020.05.12 - 10:26
کۆشکى سپى لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ترەمپ و کازمى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وتەبیژى کۆشکى سپى راگەیەندراوێکى لەبارەى ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان ترەمپ و کازمى بڵاوکردەوە و تیایدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ترەمپ هانى حکومەتى عێراقى داوە داواکارى خەڵک جێبەجێ بکەن و هەڵبژاردنى پێشوەخت ئەنجام بدەن.

 

 

جاد دیر، وتەبێژى کۆشکى سپى لە میانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێک ئاماژەى بەوە کرد "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق پیرۆزبایى کردووە لە پەسەندکردنى کابینە وەزارییەکەى لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە".

 

وتیشى "لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکى ئەمریکا پشتیوانى و پاڵپشتى ئەمریکاى بۆ عێراق لە رووبەڕوبوونەوەى داعش و ڤایرۆسى کۆرۆنا دەربڕیوە".

 

هاوکات رونیکردەوە "سەرۆک ترەمپ هانى سەرۆکوەزیرانى عێراقى داوە کە داواکارى خەڵک جێبەجێ بکەن و چاکسازى بکەن و ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت بکەن".