گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بڕیارى داخستن و قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ کارادەکاتەوە

2020.05.11 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بڕیارى داخستن و قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ کارادەکاتەوە

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، داخستنى تەواوەتى و قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ بۆ ماوەى چوار ڕۆژ لە سەرتاسەرى وڵاتەکەى جێبەجێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەردۆغان دواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەکرد، بڕیارەکە لە ڕۆژى شەممەوە جێبەجێدەکرێت تا ڕۆژى سێشەممە، 19ى ئایاری 2020، دەخایەنێت کە پشووى نیشتیمانییە.

 

وتیشى، "هەندێک لە کۆت و بەندەکانى هاتوچۆ لەنێوان نۆ شار هەڵگیراون، لەگەڵ سوککردنى ڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا".

 

تورکیا شارە سەرەکییەکانى داخست لەکاتى پشووەکانى چوار هەفتەى ڕابردوودا لەگەڵ رۆژانى پشووە نیشتیمانییەکان بە ئامانجى خاوکردنەوەى تەشەنەسەندنى کۆرۆنا.

 

تائێستا ڕێوشوێنەکانى داخستن لە سێ گەورە شار جێبەجێدەکرێت کە پێکهاتوون لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ و ئیزمیر.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە ئەو وڵاتە نزمترین ئامارى توشبوونى رۆژانەى تۆمارکردووە لە 26ى ئازارى ڕابردووەوە تا ئێستا.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتەکە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا هەزار و 114 توشبووى نوێ تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى توشبووان گەیشتووەتە 140 هەزار و 332، هەروەها 55 کەس مردوون و ئامارەکە بۆ سێ هەزار و 841 حاڵەتى مردن بەرزبووەتەوە.