گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە ململانێکانى تاران و واشنتۆن’’

بە فینلەنداکردنى عێراق.. گۆڤارێکى ئەمریکى نەخشەڕێگایەک بۆ قوتارکردنی بەغدا دەخاتەڕوو

2020.05.11 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
بە فینلەنداکردنى عێراق.. گۆڤارێکى ئەمریکى نەخشەڕێگایەک بۆ قوتارکردنی بەغدا دەخاتەڕوو

ناس کورد-

ئەمریکا و ئێران دەکرێت دوربکەونەوە لە شەڕى نێوانیان ئەگەر وەکو ناوچەیەکى بێلایەن مامەڵە لەگەڵ عێراق بکەن هاوشێوەى فنلەندا و نەمسا لەکاتى جەنگى جیهانی دووەم و جەنگى سارددا، ئەوەش بەپێی گۆڤارى فۆڕن پۆڵسی ئەمریکى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی وتارێک کە لەلایەن ئەلبێرت وولف، ڕاگرى کۆلێژى سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى ئەمریکى لە دهۆک نوسراوە، "گومان لە پشتیوانى ئێران بۆ تیرۆر و پێویستى هەوڵەکان بۆ نەگەیشتن بە چەکى تەقلیدى لەلایەن ئەو وڵاتەەوە نییە"، ئەوەش دەکرێت بە تەوافوقى کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکان بکرێت کە داواى درێژکردنەوەى قەدەغەى فرۆشتنى ئەو جۆرە چەکە بە ئێران دەکەن، بەڵام سیاسەتەکانى ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ کە ناسراوە بە "زۆرترین فشار" مەترسی گەورە لە خۆدەگرێت.

 

ئەو فشارە بەپێی وتارەکە رەنگە ئەمریکا بخاتە شەڕێکى دیکە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هۆشداریشی داوە لە ئەگەرى هەڵگیرسانى ململانێیەکى دیکە لە ناوچەکە لەرێگەى ئەو فشارە و پشتیوانى داواکانى گۆڕینى ڕژێم و کارکردن لەسەر بڕینى دەستگەیشتنى ڕژێم بە داهات و بەبێ پێشکەشکردنى یارمەتى، ئەوەش هەلێکى گەورە دەداتە ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لەڕێگەى هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمریکا بەشێوەى راستەوخۆ.

 

بەڵام ئەمریکا و ئێران دەتوانن دوربکەونەوە لە بەرەنگاربوونەوەى لەو شێوەیە و کە بە ئاسانى خەریکە دەگۆڕێت بۆ جەنگ، ئەوەش لەڕێگەى رێککەوتنى بە فینلەنداکردنى عێراق، لە ئاماژەیەکدا بۆ جێبەجێکردنى ئەزمونى فینلەندا لە عێراق، بەپێی وتارەکە.

 

ووڵف دەڵێت، بەو شێوەیە عێراق دەبێتە وڵاتێکى بێلایەن وەکو فنلەندا لەکاتى جەنگى سارددا، دەبێت شوێنێک بۆ دان بەخۆداگرتن، بەکارناهێنرێت وەک پەتى کێبڕکێی لەسەر هەژمون، هەوڵنادات هەژمونى خۆى بەسەر ئەوانى تردا بسەپێنێت وەک چۆن لەسەردەمى سەدام حوسەیندا ڕوویدا.

 

جەختیشیکردووەتەوە، باشترین ڕێگە بۆ هێورکردنەوەى گرژییەکان لە ئیستادا بە فینلەندەکردنى عێراقە، ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى ماوەیەکى کەم هەڵگیرسانى جەنگى جیهانى دووەم یەکێتى سۆڤیەت داواى لە فینلەندا کرد سازش بکات لە روبەرێکى گەورە لە خاکەکەى لەپێناو پاراستنى لینینگراد، بەڵام فینلەندییەکان ئەوەیان ڕەتکردەوە و شەڕکردنیان هەڵبژارد و سۆڤیەتییەکان هێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە.

 

ئەو ململانێیە کە زیاتر لە سێ مانگى خایاند، زیانى مرۆیی گەورەى لێکەوتەوە، ئەوەش بووە هۆى دابەزاندنى ئاستى داواکارییەکانیان بەشێوەیەکى گەورە لەسەر مێزى دانوستانەکانى ئاشتى 1940، دواتر لەساڵى 1948 وشەى فینلەندا بۆیەکەمجار بەکارهێنرا. 

 

فینلەندى و سۆڤیەتیەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى فینلەندا نەچێتە هیچ هاوپەیمانێتییەکەوە لەگەڵ هێزەکانى دژى مۆسکۆ، لەبەرانبەر رێزگرتنى سۆڤیەت لە سەربەخۆیی فینلەندا، بەوپێیە فینلەندا دورکەوتەوە لەوەى ببێتە وڵاتێکى نائارام، سۆڤیەتیش دورکەوتەوە لەوەى ببێتە دراوسێیەکى دوژمنکارانە بۆى.

 

ئەمریکا و یەکێتى سۆڤیەت و بەریتانیا و فەڕەنسا گەیشتە رێکخستنێکى هاوشێوە کاتێک ڕەزامەند بوون لەسەر کشانەوەیان لە نەمسا لە پەیماننامەى دەوڵەتى نەمسا لەساڵى 1955، دواى ماوەیەکى کورت بەسەر چونە دەرەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان، پەرلەمانى نەمسا پڕۆسەى بێلایەنى وڵاتەکەى پەسەندکرد.

 

بەپێی وتارەکەى فۆڕن پۆڵسی، دەکرێت ئەمریکا و ئێران ڕێکبکەون لەسەر مامەڵەکردنیان لە عێراق وەکو شوێنى دانبەخۆداگرتن، یان ناوچەیەکى بێلایەن، هاوشێوەى رێککەوتنى ئەمریکا و سۆڤیەت لەسەر مامەڵەکردنیان لە فنلەندا و نەمسا لەکاتى شەڕى سارددا، ئەو ئەزمونە لەچەند شوێنێکى تریش سەرکەوتنى بەدەستهێناوە وەکو سوید و سویسرا.