گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدایکبوونێکی سەیر.. لەسەر شەقام دایکێک منداڵی بوو بێ ئەوەى بزانێت (ڤیدیۆ)

2020.05.11 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەدایکبوونێکی سەیر.. لەسەر شەقام دایکێک منداڵی بوو بێ ئەوەى بزانێت (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

لە حاڵەتێکى دەگمەندا، ژنێک بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر منداڵى بوو کاتێک لە یەکێک لە شەقامەکانى چین دەڕۆیشت و منداڵەکەى کەوتە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى Shanghaiistى چینى، ژنێکى دووگیان هەفتەى ڕابردوو کاتێک لەسەر شەقامێکى شارى ’تاي زهو’ لە هەرێمى ’چيانگ’ دەڕۆیشت، هەستیکردووە کە منداڵى بووە، کاتێک منداڵەکەى کەوتووەتە خوارەوە و لەسەر شەقامەکە کەوتووە.

 

کامێراکانى چاودێرى شوێنەکە رووداوەکەیان تۆمارکردووە کە تێیدا ژنێکى گەنج دەردەکەوێت کە لەگەڵ پیاوێکدا لەسەر شەقامێک رێدەکات و هیچ نیشانەیەکى نەخۆشى پێوەدیار نییە، تا ئەوکاتەى سەیرى پشتەوەى دەکات و دەبینێت کۆرپەکەى لەسەر زەوییەکە کەوتووە.

  

 

دواى کەوتنە خوارەوەى منداڵەکە ژنەکە دەستدەکات بە هاوارکردن و ژمارەیەک لەو کەسانەى لەو شوێنەن یارمەتى دەدەن. دواى نزیکەى 10 خولەک ئۆتۆمبیلێکى فریاکەوتن دەگاتە شوێنەکە و ژنەکە و کۆرپەکەى بۆ نەخۆشخانە دەگوازێتەوە و بەهۆى باشى بارى تەندروستیانەوە لە نەخۆشخانەوە رەوانەى ماڵەوە دەکرێنەوە.