ناس کورد-
وەزیری نوێی دارایی عێراق جەختیکردەوە کە موچەى فەرمانبەران و مافی هاوڵاتیان لە ئەرکە لەپێشینەکانی حکومەتە و دڵنیایی دەدات لەسەر بەردەوامبوونی دابەشکردنی موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدوئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەى موچەخۆرانی کردووە دەڵێت، "هەوڵ دەدەین موچەى تەواو دابەشبکەین و پێشبینی باشتربوونی نرخی نەوت دەکەین.
دەشڵێت، "ئەم حکومەتە توشی قەیرانی جدی بووەتەوە، دەوڵەتی پێویستی بە چاکسازی هەیە لە بواری ئابورییدا."
ئاماژەى بەوەشکردووە کە "دۆخی ئابوری جیهانی سەختە و جموجوڵی بازرگانی خاوبووەتەوە، بەڵام نرخەکان نەوت باشتر دەبن و چاوەڕێ دەکەین مانگی داهاتوو سەقامگیربوونی دارایی و ئابوری لەسەر ئاستی جیهان ڕووبدات."