گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە وڵاتێکی ئەفریقی ڕێکارێکی سەیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر

2020.05.11 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
لە وڵاتێکی ئەفریقی ڕێکارێکی سەیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر

ناس کورد-

ڕێکارەکانی وڵاتانی جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا جیاوازن و لە هەندێک وڵات بڕیاری سەیر هەیە، وەک ئەوەی لە وڵاتی چاد بەکارهێنانی دەمامک ناچارییە و هەرکەس پابەندی بڕیارەکە نەبێت 15 ڕۆژ زیندانی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی جیهان، محەمەد سەڵاح سادر، وەزیری بەرگریی چاد بریارێکی نوێی دەرکردووە و تیایدا هاتووە: "هەرکەسێک بە بەکارهێنانی دەمامکەوە پابەند نەبێت بە پێبژاردنی دوو هەزار فرانک یاخود 15 ڕۆژ زیندانی سزا دەدرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تائێستا هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە زۆر پابەندی ڕێنماییەکان نابن.

 

لە وڵاتی چاد کە وڵاتێکی هەژارنشینی کیشوەری ئەفریقایە، تاوەکو ئێستا 322 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و 31 توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیانلەدەستداوە.