گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی سێ داواکاری ئاڕاستەى یەکێتی ئەوروپا دەکات

2020.05.11 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی سێ داواکاری ئاڕاستەى یەکێتی ئەوروپا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکرد یەکێتی ئەورۆپا بەردەوامبێت لە هاوکاریکردنی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی دابەزین نرخی نەوت، بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ دووشەممە، 11ى ئایاری 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزى وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبوەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، "سەرۆکوەزیران داوای لە یەکێتی ئەورۆپا کردوە بەردەوامبێت لە هاوکاریکردنی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی دابەزین نرخی نەوت، بەرەگاربوونەوەی داعش  و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کازمی بە باڵیۆزانى وڵاتە ئەوروپییەکانى لە عێراق  وتووە، "یەکێتی ئەوروپا هاوڕێ و هاوبەشی عێراقە، بۆیە هیواخوازین بە شێوەیەکی کارا بەردەوامبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی داعش و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابورییەی کە ئێستا عێراق دوچاری بووەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە".

 

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کردوە هەماهەنگیی عێراق بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پتەوکردنی کەرتە تەندروستییەکەی.

 

کازمی لە کۆوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزانى وڵاتانی یەکێتی ئەورۆپا داواشی کردوە وڵاتە ئەوروپییەکان هانی کۆمپانیاکانیان بدەن بۆ ئەوەی لە عێراق کاربکەن لە بوار جیاجیاکانی وەبەرهێناندا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەدراوەکە، کازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەکردوەتەوە کە حکومەتەکەی بە هەموو شێوەیەک کاردەکات بۆ فەراهەمکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا و ڕێزگرتن لە مافی خۆپێشاندان، کاریش دەکات بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە دەستدرێژیکردن بۆسەر خۆپیشاندەران لەماوەی ڕابردوودا.

 

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و پاک و بێگەرد یەکێکە لە کار لە پێشینەکانی کابینە وەزارییەکەی.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، باڵیۆزانى یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی وڵاتەکانیان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق نیشانداوە لە هاوکاریکردنی عێراق لە ڕووی ئەمنی، ئابوری و تەندروستییەوە.