گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چوار مانگی ڕابردوودا عێراق 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

2020.05.11 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
لە چوار مانگی ڕابردوودا عێراق 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

ناس کورد-

كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی ئاشكرای دەكات، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردووا، عێراق نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیكەی 409 ملیۆن و 96 هەزار و 972 بەرمیل نەوتی خاوی بەنرخی نزیكەی 38 دۆلار فرۆشتووە و  داهاتی تێكڕایی فرۆشتنی نەوت لەو مانگانەدا 15 ملیار و 391 ملیۆن و 201 هەزار دۆلار بووە.



ئەوە لەکاتێکدایە لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2019 كە 423 ملیۆن و 284 هەزار و 489 بەرمیل نەوت بەنرخی تێكڕای 62 دۆلار فرۆشراوە، داهاتەكە گەیشتووەتە 26 ملیار و 275 ملیۆن و 283 هەزار دۆلار.

 

لە ماوەكانی ڕابردودا بەتایبەت لە مانگی نیساندا، بەهۆی قەیرانەكانی كۆرۆناوە نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی هاڕرەی كرد، ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی کۆرۆنا و ململانێی وڵاتان لەسەر نرخەکەى، بەڵام بە سوککردنی ڕێکارەکان و قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتاندا، بەشێک لە چالاکییە ئابورییەکان دەستی پێكردووە و ئەوەش بووە هۆی جێگیربوونی نرخەكە و ئومێد لەسەر بوژانەوەی زیاتری هەیە.