گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باشتر وایە كوردێكی بێلایەن پۆستەكە وەربگرێت

پەرلەمانتارێك: چۆن دەبێت سەركردەیەكی شكستخواردوی ڕیفراندۆم داوای وەزارەتی دەرەوە بكات

2020.05.11 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك: چۆن دەبێت سەركردەیەكی شكستخواردوی ڕیفراندۆم داوای وەزارەتی دەرەوە بكات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی كورد لەبەغدا ڕەخنەی توند لە کاندیدکردنى فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق دەگرێت و دەڵێت، چۆن دەبێت سەركردەی ڕیفراندۆم بیت و بانگەشەی جیاكردنەوەی سنوری كوردستان بكەیت و ئێستاش شەڕ لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتێك بكەیت كە داوای جیابونەوەت لێ دەكرد؟.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری كورد لەبەغدا ڕەخنەى لەدانانەوەی كاندیدێكی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گرت و لەلێدوانێكی بۆ ناس كورد وتی "فوئاد حوسێن یەكێك بوو لەوانەی لە ڕیفراندۆمدا بەشداری كرد كە بەئیدعای سەربەخۆیی هەرێم و جیاكردنەوەی لەعێراق بەرپا كرا". 

 

بەوتەى سەرکەوت شەمسەدین فوئاد حوسێن کەسێكی "شكستخواردووە" و وتیشى "ئەو كە باوەڕی بەسەربەخۆیی عێراق نیە و یەكێك بووە لەسەركردەكانی ڕیفراندۆم و باوەڕی بەوە هەبووە كە سنوری كوردستان لەگەڵ دەوڵەتێكدا بەناوی داعش جیا دەكاتەوە،  ئیدی بۆچی وەزارەتی دەرەوی پێبدرێت..؟", 

 

جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە كوردێكی سەربەخۆ و دەستپاك و بەتوانا لەبەغدا پۆستی وەزارەتێكی وەكو دەرەوە وەربگرێت و لەم دۆخە هەستیارەشدا هەوڵی هاوسەنگی عێراق بدات و دەریبكات لەدۆخی پاشكەوتەی وڵاتان.