گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆی سلێمانی لە بەشێک لەو کەسانە خۆشدەبێت کە لە کەرەنتینەدا مۆڵەتیان لێسەندراوە

2020.05.11 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆی سلێمانی لە بەشێک لەو کەسانە خۆشدەبێت کە لە کەرەنتینەدا مۆڵەتیان لێسەندراوە

ناس کورد-رۆژیار سیروان 

لەماوەی ڕابردوودا و لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا ژمارەیەکی زۆر مۆڵەت و ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیرا، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت، مەرج نیە هەموویان سزابدرێن و لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند: "لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا ژمارەیەکی زۆر مۆڵەت و ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە شۆفێران سەندراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو کەسانەی سەرپێچیان کردووە بەبەراورد بەو خەڵکانەی پابەندبوون زۆرکەم بوو". 

 

وتیشی، مەرج نیە هەموو ئەو کەسانەی بەڵگەنامەیان لێوەرگیراوە سزا بدرێن، چونکە ژیان نەوەستابوو و هۆکارەکان زۆربوون کە ناچاری کردبوون بێنە دەرەوە، بۆیە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە و خاوەنی ئەو بەڵگەنامانەی کە هۆکارێکیان هەبووە بۆ هاتنەدەرەوە و کارینەکردبێتە سەر بڕیاری قەدەغەکردنەکە دەبەخشرێن و سزا نادرێن. 

 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیار و رێنمایی دەرکراوە بۆ لێخۆشبوونی ئەو کەسانەی بەهۆی داخستنی دەوامی فەرمانگەکان غەرامەیان هاتۆتە سەر و  پێشنیارمان کردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ ماوەی لێخۆشبوون بۆ دووهەفتەی تر درێژبکرێتەوە لەپێناو ئەوەی قەرەباڵغی و لۆدێکی زۆر نەیەتە سەر کارەکان لەگەڵ کردنەوەی دەوامی فەرمیدا". 



" لەماوەی کەرەنتینەدا 150 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها چەند سەد کەسێک غەرامەکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە "، عەمید فەرەیدوون عومەر وای وت .