گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشناسێکی دیاری عێراق: خۆتان بۆ هاوین ئامادە بکەن

2020.05.11 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
كەشناسێکی دیاری عێراق: خۆتان بۆ هاوین ئامادە بکەن

ناس کورد-

كەشناسێكی دیاری عێراقی كۆتایهاتنی كەشوهەوای وەرزی بەهار و دەستپێكردنی وەرزی هاوین دیاری دەكات و دەڵێت، لەرۆژی چوارشەممەوە کەشوهەوای هاوینە دەستپێدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلی موسەوی، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت عێراق بكەوێتە ژێر كاریگەری پاڵەپەستۆیەكەوە كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت لەگەڵ سەرەتای بەرزبونەوەی بەرگی سەرەوەی چینە گەرمەكان كە بەهەمان شێوە لەدەریاى ناوەڕاستەوە دێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانی (سێشەممە و چوارشەممە)ى داهاتوو لەسەرتاسەری شارەكانی عێراقدا ئاسمان ساماڵ و خۆرەتاوی و جێگیر دەبێت، لەگەڵ چەند پەڵە هەورێكی پچڕ پچڕ لەچەند ناوچەیەكەوە بەهەڕەمەكی دەردەكەون.

 

لەبارەی پلەكانی گەرماوە، موسەوی دەڵێت، پلەكانی گەرما پلە بەپلە لەدوو ڕۆژی داهاتوودا بەرزدەبنەوە و لەبەغدای پایتەخت 32 بۆ 36 پلە دەبێت و هەولێر و كەركوك و موسڵ دەگاتە 25 بۆ 28 پلە و ئەنباریش 30 بۆ 33 پلە و بەسڕە و شارەكانی تری باشوور 35 بۆ 38 پلە دەبێت.

 

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوای بەهار دەمێنێتەوە،بەڵام لەڕۆژی چوارشەممەوە كەشی هاوینە دەستپێدەكات.