گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانی یەک پەنجەرەیی چییە؟

پاسپۆرتی سلێمانى پلانی کارکردنی یەک پەنجەرەیی پەیڕەو دەکات

2020.05.11 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
پاسپۆرتی سلێمانى پلانی کارکردنی یەک پەنجەرەیی پەیڕەو دەکات

ناس کورد- رۆژیار سیروان 

دوای 45 ڕۆژ لە ڕاگرتنى دەوام بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، ئەمڕۆ (دووشەممە) جارێکیتر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی راگەیاند، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە کارەکانیاندا پەیڕەو دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رۆتینانی کار لەسەر هاووڵاتیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند :"بۆماوەی 45 رۆژە کارکردن لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت راگیراوە و ئەمڕۆ جارێکیتر دەستمان بە دەوامکردن کردەوە، ئێمە کۆمەڵێک ڕێکارمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان، وەک ئەوەی پێویستە دەستکێش و دەمامکیان پێبێت و شوێنیش دیاریکراوە بۆ ئەوەی مەودایەک لەنێوانیان هەبێت و لەناو هۆڵەکانی بەرێوەبەرایەتیش لەسەر کورسییەکان دوو هاووڵاتی نابێت بەتەنیشت یەکەوە دابنیشن و کورسییەک تەرک کراوە". 



وتیشی: " لەو ماوەیەی دەوام راگیرابوو توانرا سودی لێ ببینین بۆ گۆرینی سیستەمی کارکردنمان بۆ شێوازی یەک پەنجەرەیی بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتینات و کارئاسانی زیاتری هاووڵاتیان، بەو شێوازە لە یەک شوێن سەرجەم مامەڵە یاساییەکانی وەک مۆرکردن و واژوو لەلای ئەفسەرێک ئەنجام دەدرێت و کارەکان تەواو دەکرێت". 

 

ئاماژەی بەوەشدا: " چاوەرێ دەکرێت زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتی لەو ماوەیەدا پێویستیان بە پاسپۆرت هەبێت، لەئەگەری زۆربوونی هاووڵاتیان لە  رۆژانی داهاتوو قەرەباڵغی زیاتر لەسەر بەرێوەبەرایەتیمان دروست ئەبێت. پلان هەیە بۆ کارکردن بە دوو شەفت بە رۆژ و بەشەو، یاخود زیادکردنی کارمەندەکان بۆ ئەوەی قورسایی و مانەوەی زیاتری هاووڵاتی دروست نەبێت". 



بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی درا لە رۆژانی یەکشەمە تا چوارشەممە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی بۆ 1:00ی پاش نیوەرۆ، جگە لە رۆژی پێنجشەممە تا کاتژمێر 12:00ی پاش نیوەرۆ و بەرەچاوکردنی کەمکردنەوەی کارمەندانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان بۆ ڕێژەی لە 50% و پەیرەوکردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان.