گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان هێشتا لە بەرزبوونەوەدایە

2020.05.11 - 08:48
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان هێشتا لە بەرزبوونەوەدایە

ناس کورد-

نرخی نەوت بەراورد بە ماوەی ڕابردوو لە بەرزیدا ماوەتەوە و تاڕادەیەک جێگیری بەخۆیەوە دیوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە سەرو 30 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

 

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکان، ئەمڕۆ (دووشەممە 11ی ئایاری 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 30 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەرامبەر 24 دۆلار و 28 سەنتە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەراورد بە ماوەی ڕابردوو، لەئێستادا نرخی نەوتی برێنت %10 و نرخی نەوتی تەکساسیش $12 بەرزبوونەتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و تەنانەت نرخی نەوتی تەکساس  گەیشتە ژێر سفر.