ناس کورد-
وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا قەدەغەى هاتووچۆ لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێم تا رۆژى 18ى ئەم مانگە درێژبکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، قەدەغەى هاتووچۆ لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێم لە 11ى ئەم مانگەوە بەردەوام دەبێت تا 18ى ئەم مانگە.
هەروەها بڕیاریداوە، قەدەغەى هاتووچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانى عێراق بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەشدا کارئاسانى بکرێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەى لەشارەکانى عێراق گیریان خواردووە تا دواى ئەنجامدانى پشکنینى کۆرۆنا بۆیان بگەڕێنەوە هەرێم.
بەپێی بڕیارێکى دیکەى وەزارەتەکە، خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان بە داخراویی دەمێننەوە بەرووى گەشتیاراندا.