گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆباما ڕەخنە لە ترامپ دەگرێت: وەڵامدانەوەى بۆ پەتاى كۆرۆنا كارەساتێكى تەواوە

2020.05.10 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆباما ڕەخنە لە ترامپ دەگرێت: وەڵامدانەوەى بۆ پەتاى كۆرۆنا كارەساتێكى تەواوە

ناس کورد- 

باراك ئۆباما سەرۆكى پێشوى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا ڕەخنەى توند لە ئيدارەى دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئێستا دەگرێت، ئەويش بەهۆى ئەو مامەڵەیەى لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەيكات و بە "كارەساتێكى هەڕەمەكى تەواو" وەسفى دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئۆباما لەكاتى وتەيەكى تايبەت لە كۆبونەوەى لەگەڵ ئەو كارمەندانەى كۆشكى سپى كە لەگەڵيدا كاريان دەكرد  و ئامانج لێى پاڵپشتیكردنى جۆ بايدن كانديدى حزبى ديموكراتەكان بوو بۆ سەرۆكايەتى ئەمريكا وتى، هەڵبژاردنى داهاتوو زۆر گرنگە لەسەر هەموو ئاستەكان، چونكە تەنها ڕوبەڕوى كەسێك ياخود حزبێك يان سياسيەك نابينەوە.

 

وتيشى، پێموايە ڕكابەرى ڕاستەقينە ئەو كێشمەكێشە ماوە درێژانەيە كە لەسەر بنەماى خێڵەكى و كەلەڕەقى و سەيركردنى كەسانى تر وەك دوژمن بنياد نراون، كە ترسى ئەوەمان هەيە ببێتە بەشێك لە ژيانى ئەمريكيەكان.

 

سەبارەت بە بڕيارى وەزيرى دادى ئەمريكا كە دۆسیەى تۆمەتباركردنى "مايكڵ فلين" ڕاوێژكارى پێشوى ترامپى كشاندەوە كە تۆمەتى ئەوەى لەسەربوو پەيوەنديەكانى لەگەڵ دبلۆماتكارێكى ڕوسى شاردبوەوە ئۆباما وتى "پێشتر شتى وا ڕوينەداوە كەسێك شايەتى ساختەى دابێت و لە سزاش دەربازى بوبێت".

 

لاى خۆشيەوە "كايلى ماكنانى" وتەبێژى كۆشكى سپى ڕەخنەكانى باراك ئۆباماى ڕەتكردەوە و پێى وابوو، وەڵامدانەوەى ترامپ بۆ پەتاى كۆرۆنا بێ پێشينەبوو وە ژيانى ئەمريكيەكانى ڕزگار كرد، بەڵام ڕەتيكردەوە كە لێدوان لەسەر لابردنى تۆمەتەكانى سەر "مايكڵ فيلين" بدات.